ئێسکی بەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شەرم ئێسکەوە ڕەوانە کراوە)
ئێسکەکانی لەگەنە: ١. سێبەندە ٢. کەلەکە ٣. کڵۆک ٤. ئێسکی بەر ٥. لکانگەی شەرم ٦. کاسە کڵۆک ٧. کونی ئۆبتوراتۆر ٨. کلێجە
پشتێنەی لەگەنە
ئێسکی لەگەنەی پیاو

ئێسکی بەر (بە ئینگلیزی: Pubis) یەکێک لە سێ پاژی سەرەکی ئێسکی کزیەیە، کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی لەگەنە و پاشان لە گەورەییدا لەگەڵ کڵۆک و کەلەکە یەک دەگرن و ئێسکی کزیە پێک دێنن.

ئێسکی بەر پێکھاتووە لە:

  • تەنێکی چوارگۆش
  • لقی سەروو کە بەشێک لە کاسەی کڵۆک (ئەسێتابولوم) پیک دێنێ
  • لقی خواروو کە لکاوە بە کڵۆکەوە

ئێسکی بەری ڕاست و چەپ لە ناوەڕاست و پێشەوەی لەگەنەدا یەک دەگرن و لکانگەی شەرم (سیمفیزی پووبیس) پێک دینن. لکانگەی شەرم لە ئەندازیاری ئێسکی لەگەنەدا بۆ لێکۆڵینەوە لە زانی ژنان جێگەی سەرنجە.

وێنەخانە[دەستکاری]

وتاری پێوەندیدار[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]