لێکۆڵەری ڕاستەقینە
ڕواڵەت
| لێکۆڵەری ڕاستی | |
|---|---|
![]() تایتڵ کاردی وەرزی یەکەم | |
| چەشن | تاوانکاری لێکۆڵینەوە درام هەیەجان دار |
| دانەر | نیک پیلۆزاتۆ |
| ئەکتەران | ماتیو مەکاونھی ودی ھاریلسن ڕەیچل مەکادەمس میشێل مۆناگان مایکڵ پۆتس تۆری کیتڵس کۆلن فێرڵ ڕەیچڵ ماکئادامز |
| ئاوازدانەر(ان) | تی بێن بێرنت |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا |
| زمان | ئینگلیزی |
| ژمارەی وەرزەکان | ٢ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ١٦ |
| بەرھەمھێنان | |
| بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | ڕیچارد برۆون ودی هارلسن سکۆت ستیفنس نیک پیزۆلاتۆ کاری جۆجی ماتیو مەکاونھی |
| وێنەگر | ئادەم ئارک پاو نیگڵ بلەک |
| ماوەی پەخش | ٥٤-٦٥ خولەک |
| پەخش | |
| تۆڕ | ئێچ بی ئۆ |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
| گرێدان بۆ دەرەوە | |
| ماڵپەڕی فەرمی | |
لێکۆڵەری[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ڕاست ( بە ئینگلیزی True Detective) زنجیرەیەکی ئەمریکیە لە لایەن نیک پیلۆزاتۆوە دروست کراوەو لە کەناڵی ئێچ بی ئۆوە پەخش کراوە ، ماتیو مەکاونھی و ودی ھاریلسن ڕۆڵگێڕانی سەرەکی ئەم زنجیرەیەن ، زنجیرەکە دوو وەرزی لێ پێشکەش کراوە وەرزی یەکەم باس لە دوو لێکۆڵەر دەکات کە بەدوای بکوژێکی زنجیرەییەوەن کە کۆمەڵە کوشتنێکی ئەنجام داوە لە ماوەی ١٧ ساڵدا ، وەرزی دووهەمی زنجیرەکە باس لە سێ لێکۆڵەر دەکات کە چەند تاوانێکیان لەبەردەستدایە و پێیان وایە بە جۆرێک پێکەوە پەیوەندی دارن.
لێکۆڵەری ڕاست لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ چوار خەڵاتی ئێمی پاڵێورا[١]، هەروەها وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە سەدا ٨٧ی وەرگرتووە[٢] لە ماڵپەڕی ڕۆتین تۆماتۆز وە وەرزی دووهەمیش لە سەدا ٦٣ی وەرگرتوە[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ خەڵاتەکانی ئێمی ٢٠١٤ دواین سەردان ١٣ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ ڕۆتین تۆماتۆز وەرزی یەکەمی لێکۆڵەری ڕاست دواین سەردان ١٣ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ ڕۆتین تۆماتۆز وەرزی دووهەم لێکۆڵەری ڕاست دواین سەردان ١٣ی ٢ی ٢٠١٧
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لێکۆڵەری ڕاستەقینە تێدایە.
