لێدوانی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پڕۆژە

دەمباش Aram، ئایا ئەتوانین ئەمە بکەین بە پڕۆژەیەکی فەرمی؟ نمونە بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بارکەر لێرە ببنە ئەندام بەکارھێنەرە نوێیەکان لێرەوە

داواکاریەک بنووسن؟ ئینجا ھەر بەکارھێنەرێکی خاوەن ماف لەم کاتە بەردەست بوو وەڵامی داواکە

بداتەوە؟

لەوانەیە ئەمە ھەنێک لە ترافیکی داواکردنی ماف کەم بکاتەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: بەڕێوەبەر نابێت مافی بارکەر بداتە بەکارھێنەر تا نەزانێت زۆر کاری پێی دەبێت، یان زۆر داوای بارکردنی پەڕگەکان بکات. بیشیدات، دەبێت سەرەتا بۆ ماوەیەکی کاتی پێی بدا و تاقیی بکاتەوە. بەھەرحاڵ، ئێمە بەکارھێنەرانمان زۆر کەمن و بڕوا ناکەم بەشدارییەکی وای ھەبێت. زۆرینە ھەر لە پرسگا، دیوەخان، یانیش پەڕە وتووێژەکان داوا دەکەن. مادام ئەمە پڕۆژەی خۆتە و لە بۆشاییناوی ویکیپیدیا نییە، ئەوا دەتوانیت لە پەڕەکەی خۆتەوە بەستەرێکی پێ بدەیت و خۆت پەڕگەکان بار بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمباش سوپاس بۆ گوێگرتن لە داواکەم، دانی مافی بارکەر بە تەواوی لەژێر کۆنترۆلی بەرێوەبەرانە وە پەیوەندی بە پڕۆژەکە نییە و پڕۆژەکە ھیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نییە بۆ مافەکان و پلەسازی،
پڕۆژەکە ئەڵێت ئەو بەکارھێنەرانەی ئێستا خاوەن مافن و پێشوو تر لەژێر سیاسەتەکان مافەکەیان پێدراوە، ئەتوانن لێرە خۆیان تۆمار بکەن و یارمەتی بەکارھێنەرانی تر بدەن کە پێوسیتیان بە بەکارھێنانی مافەکە ھەیە، بۆ بارکردنی پەڕگە بەڵام ئەم مافەیان نییە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:١١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە پوختی: بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بارکەر یارمەتی بەکارھێنەرانەرەکانی تر ئەدەن بۆ ھێنانی پەڕگە
ئەمەش لەوانەیە خزمەتی ویکیپیدیا بکات و خوێنەرانی ویکی کوردی باشتر جیھان بناسنەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:١٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرخستنەوە ⇐ Aramە💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم. لە تۆ حاڵی بووم. بەس ئەمە لەژێر پەڕەیەکی خۆتدایە و ئاسان نادۆزرێتەوە. پێشنیار دەکەم بیگوازیتەوە بۆ بۆشاییناوی ویکیپیدیا. بە ئارەزووی خۆت بکە. گەر حەزت لێیە، کاری تێدا بکە. منیش حەز دەکەم ویکیپیدیا پێش بکەوێت جا کێ چیی لە توانادایە با بیکات. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٨، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ناوی پڕۆژە

سڵاو، ناوی ئەم پەڕە زۆر لە ویکیپیدیا:بارکەرەکانەوە نزیکە. ئەسڵەن جیاوازییەکی وای نییە. تکایە ناوەکەی بۆ شتێکی تر بگۆڕن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٢، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی

سڵاو @Sakura emad، دەستخۆش بۆ دروستکردنی پەڕەکە. پەڕە ئەسڵییەکەی ئەمە چییە، لەکوێوە وەرت گێڕاوە؟ دەتوانی نێوانویکی بکەیت؟ ◂  ئێپین  ‏٠٢:٠٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) ئەمە پڕۆژەیە پەڕەیەکی ویکیپیدیا نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستکردنی ئامرازێک بۆ ئەم پڕۆژەیە و گۆڕینی ناوی پڕۆژەکە

سڵاو @Sakura emad: دوای ئەو ھەموو کاتە، ئێستا کاتم بۆ ئەم داوایە ھەیە و دەمەوێت بیکەمە ئامرازێک. پێش ئامرازەکە، دەمەوێت بڵێم کە ئەم ناوە (ویکیپیدیا:داواکاری پەڕگە) جگە لە ھەڵە ڕێنووسییەکەی (کە دەبایە ئاوا بایە: ویکیپیدیا:داواکاریی پەڕگە)، باشترە کاری بارکردنیشی تێدا بێت. من پێشنیاری ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە دەکەم. جا گەر ناوی باشتریش ھەیە، تکایە بدوێن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جارێ ناوک و سیستمی پڕۆژەکە چالاک نییە، پێویستم بە یارمەتی تۆ ھەیە گەر کاتت ھەبێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم. من پڕۆژەکە دەخەمە سەر پێی خۆی، بەڵام بۆ گۆڕینی ناوەکە چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داواکاری بارکردنی پەرگە یان داواکردنی بارکردنی پەرگە ھەردووکی گونجاوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من تۆزێ ناخۆشە دوو چاوگ بە دوای یەکدا بێت. کێشە نییە و ئەویش دەکەینە ڕەوانەکەر. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەڕێز ئارام —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. پەڕەکان گوێزرانەوە، ئامرازەکە بەسەرکەوتوویی دروست کرا و ئەمەش نموونەیەکی ئەنجامەکەیە. جارێ ئامرازەکە لەکۆتا ئامراز لە بەشی تاقیکردنەوە و گەشەپێدان دانراوە تا بزانین کێشەی ھەیە یان نا. ھیچی تر ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتە سەرەکییەکانی پڕۆژە بریتییە لە سیستم = کراوە، ڕێسا و یاسا = لەژێرکاردایە، شوێنی بەئەندام بوونی بارکەران. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە کورتی پڕۆژەیەکە بە بەکارھێنەرە سەرەتاییەکان دەناسرێت بۆ ھێنانی پەڕگە و باشترکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا، لە ڕێگەیەوە بارکەرانی ئەندامی پڕۆژە وەڵامی ئەو داوایانە دەدەنەوە کە بەکارھێنەران کردوویانە، بۆ ھەردوو بەجێھێنەر و داواکار یاسا و ڕێسا ھەیە کە شوێنی دەکەون بۆ جێبەجێکردنی داوایەکە و بەرزکردنەوەی،

بۆ ئەمەش پێویستە سەرەتا بەکارھێنەران پڕۆژەکە بناسن و بزانن چۆن کاردەکات بەشێوەیەکی سەرەتایی ناساندن جێبەجێ کراوە ھەر کە دێیتە ناو پڕۆژە بە کورتی باسێک کراوە لەسەر چۆنیەتی پڕۆژەکە بۆ ھەردوو بەکارھێنەر و بارکەر ھەرچۆنێک بێت ئەمە تەنھا ناساندنێکی سەرەتایە، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان بەشێکی تایبەت ھەیە بە ڕێسا و یاسا بۆ بارکەر و بەکارھێنەر وە بەھەمان شێوە بە شێوەیەکی گشتیش شوێنێک کرواوەتەوە بۆ ناساندنی ڕێسا و یاسا سەرەکییەکانی پڕۆژە و ئامانجی پڕۆژەی لێ دیاری دەکرێت، وە بەشێکی تایبەتیشمان کردبۆوە کە پێرستی ئەندامانی پڕۆژەی تێدا دیاریکراوە کە تیێدا کامە بارکەر چالاکە و کامەی ناچالاکە، ھەروەھا پێویستە شتێک ھەبێت بارکەران ئاگادار بکاتەوە لەکاتی ھەر داواکارییەک وەک ویکی ئینگلیزی (Administrators Notice Board) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٥٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) وە شتێکی تریش پێویستە پێویستە وەک ئێرە، بۆ بارکەرانیش ئاوا شتێک ھەبێت کە سوودیان پێ بگەیەنێ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا پڕۆژە کاردەکات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٤، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]