بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرۆژەی خانمەکتەرەکان

[دەستکاری]

سڵاو @Aram، @Hivja: ئەم ڕەگە، و ئێرەشم ساز کرد. جا لەبەرئەوەی ئێوە شارەزاییتان لەمن زیاترە، تکایە پێداچوونەوەیەک بکەن بەو دوو شوێنە، بەتایبەت ڕەگەکە. هەروەها بەتایبەت داوا لە Hivja دەکەم، گەر توانا و کاتی هەبێت یارمەتیمان بدات، چون سێ کەس بین باشترە وەک لەوەی دووان بین. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla سڵاوت لێ بێت، لە خزمەتدام ئەوەندەی لە دەستم بێت دەیکەم. بەڵام زۆر باش دەبێت نەھێڵین ببێتە پڕۆژەیەکی درێژخایەن و بەزووترین کات بەباشی بڵاویان بکەینەوە. زۆر سپاس بۆ ھەمووان. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:٣٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja: سپاس بۆ ئەو هەوڵانەت. بێگوومان وایە، هەم بەباشی و هەم بەزوویی. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٤٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سەدەی ٢٠ یان ٢١؟ ٨٬٤٢٥ وتاری سەدەی ٢٠ گەڕایەوە، بەڵام تەنیا ١٥١ وتاری سەدەی ٢١ گەڕایەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٣٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: من باسی سەدەی ٢١ دەکەم، بەپێی پۆلەکانی ویکیی ئینگلیزی. مەبەستت چییە لەوەی گەڕایەوە؟ ئەگەر مەبەستت ئەوەیە کە (١٥١ وتاری خانمەکتەری سەدەی ٢١ هەبووە، و ٨،٠٠٠+ هی سەدەی ٢٠ هەبووە) ئەوا من تەنیا بڕیار بەپێی وتاری نێو پۆلەکان دەدەم نەک کویری. سەیری وتارەکانی سەدەی ٢٠، و سەدەی ٢١ بکە بەپێی وتار. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٢٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla مەبەستی گەڕانەوەی وتارەکان تێگەشتی. بەڵێ، یانی ئەوەندە وتار لە ویکیدراوە ھەن بۆ دروستکردن. دەزانم لە پۆلی سەدەی ٢١ زیاتر لە ٦٬٠٠٠ ئەکتەر ھەن و من خۆشم بۆ سەدەی ٢١ ئەقڵم نایگرێ کە ئەوەندە کەم گەڕاونەتەوە. تۆ بڵێی زانیاریی کەم لەسەر ئەوانەی سەدەی ٢١ داخڵ کرابێتن! مادام جارێ ئەوانەی سەدەی ٢٠ زیاترن، بۆچی ئەوانە دروست نەکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: واللە لەئێستادا کار لەسەر زیاترەکە بکەین باشترە نەک ١٥١ وتار، حەز دەکەیت خۆم ئەو ١٥١ وتارە دروست دەکەم (: Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla زۆر چاکە و ئەگەر حەز دەکەی ناوی ئەم پڕۆژە بگوازەوە و ئەگەریش نا، پڕۆژەیەکی تر بۆ ئەوانەی سەدەی ٢٠ دروست بکە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠٩، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئەم پڕۆژەیەم بۆ ناوە دیاریکراوەکە گواستەوە. بەڵام وتاری فیلممان زۆر هەبوو بۆ ئەکتەرانی سەدەی ٢١. گەر بە دەست دروست بکرێن، ئەو سوودەی بۆتەکەی نابێت بۆ بەستەری فیلم و زنجیرەکان. بەهەرحاڵ، لە ئێستادا با خەریکی ئەم نوێیە بین. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٢٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ماندوو نەبیت. کێشە نییە و زەرەرمان نەکردووە. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram @Tessla دێیجا کێشە چییە گەر ئەوانەی سەدەی بیست و یەکەمیش بە بۆت بڵاو بکەینەوە؟ ئێمە پڕۆژەی زانکۆکانمان بڵاو کردەوە لە کاتێکدا ژمارەیان ٥١ وتار بوون. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:١٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja: ڕاستی ١٥١ وتار یان ٥٠ وتاری زانکۆش ئەوەندە ناهێنێ لە ئێستادا خەریکی دروستکردنی بین بە بۆت. هەتا ئەم وتارە هەزارییانە هەبێت با ئەمان دروست بکرێن لە پێشدا، دواتر ئەوانی تریش. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٣، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ڕاستە دەبێ پرۆژەکان ڕیزبەندی بکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆت گوتت باش دەبوو بە بۆت بڵاو کرابانەوە وام گوت. ئەو پرۆژانە بیرۆکەی خۆتن بۆیە ھەر خۆت باشتر دەزانی چۆناوچۆن بڵاو بکرێنەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja لە ئەوانەی سەدەی ٢١ کێشە ھەیە جا لە ھەر کوێیەک بێ. بەپێی پۆلەکان، دیارە سەروو ٦٠٠٠ وتارن، بەڵام لە ویکیدراوە تەنیا ١٥١ وتار گەڕاونەتەوە. بۆیە گواستمانەوە بۆ ئەوانەی سەدەی ٢٠. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە کێشە نییە ھەر ئەو جۆرەی ھەمووتان ھاودەنگیتان لەسەرە، با جارێ خۆ لەو کێشەیە وەرنەدەین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]