لێدوانی دەروازە:پزیشکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوڕێیان، لە دەروازەی پزیشکی ویکی فارسیدا، بەشی وتەی ھەڵبژێردراو، شیعری حافیز و سەعدی و مەولانا و... نووسیون کە وشەی "بیمار" ("نەخۆشی") و... تێدایە، ئەمنیش یەک دوو شیعری کوردیم ھەڵبژارتن، بە ڕای ئێوە پەیوەندی ھەیە بە دەروازەکە:/؟ Şûşe وتووێژ ‏١٣:٣٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەخێر، شیعر لە دەروازەی شیعر دەنووسرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کە پێم جوانە شیعر بنووسرێت، وەکوو ویکی فارسی، نەک ھەر ئەو دەروازەیە، زۆرێک لە دەروازەکانی ویکی فارسی بەشی وتەی ھەڵبژێردراو سەرنجم داوە، شیعری تێدایە سەبارەت بە ناوی دەروازەکە، بۆ نموونە دەروازەی زانست و... Şûşe وتووێژ ‏١٤:٥٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا، ویکیپیدیاکان بەجیا پەرەیان پێدەدرێت. من دەربارەی شیعر پێم باش نییە لە دەروازەیەکی وەک ئێرەدا بنووسرێت چوون گەر من بێمە ناو دەروازەکە، بەدوای بابەتی پزیشکیدا دەگەڕێم و کارم بە شیعر نەداوە. لەکاتێکدا گەر وتەگەلێک ھەبێت دەربارەی چتە پزیشکییەکان کێشە نابێت گەر بەشێکی بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام شیعر نە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەوە بەستراوەتەوە ئەو کەسەی سەیری دەروازەکە دەکات شیعردۆست بێت یان نە، من کە لەناو پەڕەیەکی زانستیدا چاوم بە شیعرێک بکەویت، ماندوویەتیم دەحەسێتەوە :)، ئەوانەی هەڵمبژارتوون ڕەنگە باش نەبن، بەڵام بە گشتی لەگەڵ ئەوەم لە بەشی وتەکاندا شیعریش هەبێت.‌Şûşe وتووێژ ‏١٥:١٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ ئەوە نیم شیعر لێرە دابنرێ. بەھەرحاڵ، سەبارەت بە ناوەکە، ئەمە بەستراوەتەوە بە دەروازەی Medicine، ناکاتە دەرمانی خۆمان؟ یان پزیشکیش ھەمان واتای ھەیە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەموو شێعرێک نە، شێعرێک کە وشەی، تەبیب و دەرمان و نەخۆشی و ئەو جۆرە شتانەی تێدا بێت.Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پیرەهەڵۆ، @Pirehelokan: ڕای تۆ چییە؟Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چون باقیی دەروازەکان وتەیان تیایە، ئەمەش با تێیدا بێت. بەڵام وتەکان پێویستە بڕێک ڕەنگاوڕەنگتر بن. یانی ھەمووی ئاممان دوکتۆری مامۆستا زیرەک نەبێت. بە گشتی لاریم نییە لەگەڵ ئەو شێعرانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]