لێدوانی بەکارھێنەر:Xoshben-kurdsat

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێرھاتن[دەستکاری]

بەڕێز،

  • لەگەڵ بەخێرھاتنت، داوادەکرێ بۆ ئاگاداری لە شێوەی بەکارھێنانی ویکی چاوبکەی لە بەشی یارمەتی و ڕێنوێنی
  • ھەر وەک لێرەدا دەیبینی ئەو وتارە پێشنیارکراوە بۆ سڕێنەوە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە بە زمانی غەیری کوردی نووسراوە. ئەگەر دەتەوێ وتار لێرەدا دابنەی بە کوردی ناوەندی دەبێ ببێت، ئەگەر دەتەوێ بە ئینگلیزی بێت دەبێ لە http://en.wikipedia.org بەشداری بکەیت. ھەر بەم ھەژمارە دەتوانی لەوێشدا بەشداری بکەیت.--MarMzok لـێدوان-- ١١:٢٤, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس به‌ڕێزم داوای لێبوردن ئه‌که‌م

ئەمڕۆ لە مێژوودا[دەستکاری]

بەڕێز Xoshben-kurdsat زۆر سوپاس بۆ دانانی ئەو وتارانە و هاوردنی لە ماڵپەڕی کوردساتەوە. هیوادارم بەردەوام بیت لەسەری. ئەو ڕووداوانەی لەو ڕۆژەدا ڕوو ئەدات پێویستە بە کەمتر لە دوو دێڕ لێرە بنووسرێنەوە. واتا هەوڵ بدە هەتا ئەتوانیت بە کورت و پوختی بینووسیتەوە. ئەو وتارانەی پۆلی ئەمڕۆ لە مێژوودا، بۆ نموونە وتاری ویکیپیدیا:ئەمڕۆ_لە_مێژوودا/٤ی_ئایار، دەستکاریم کرد و کورتم کردەوە بۆ ئەو شێوەیەی ئێستا. تکایە کرتە لە بەستەری دەستکاری بکە لەو وتارە تا بزانیت چۆن نووسراوەتەوە. سەیری ویکیپیدیای ئینگلیزییش بکە لە بەشی On This Day کە چەند بە کورتی نووسراونتەوە.
هەر بژیت. --Ara Qadir ١١:٥٨, ٤ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سوپاس کاک ئارا هه‌وڵ ئه‌یه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی لێ بکه‌م که‌ جه‌نابت فه‌رموت زۆر سوپاس

--xoshben-kurdsat ٠٦:٣٨, ٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

کاک خۆشبین تکایە تکایە ئەو وتارانە بە ڕاستی بنووسە ئەمە چەند جار باسمان کرد.جوتیار ١٢:٠٦, ١٦ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

دانانی وتاری نوێ[دەستکاری]

بەڕێز

١-بۆ ئەوەی لە شێوی دانانی وتارەکان و شێوازە یەکگرتووەکان تێبگەی باشتر وایە سەیرێکی بەشی یارمەتی بکەیت. ئەم چەن وتارە دەتوانن یارمەتیت بدەن:

گەر کاتت نییە، دەتوانی بە گشتیی سەیرێکی ڕواڵەتی وتارەکانی وا لەپێشدا دانراون بکەیت، سەیری کۆدەکەیان بکەیت و لێی فێربیت.

٢-لە دانانی ناوی خۆت لە پەڕەی وتارەکاندا پارێز بکە. واژۆ، ئیمزا یان ناو تەنھا بۆ پەڕەکانی لێدوان بەکار دەبرێت.

٣-ھەروا کە لەوانەیە خۆشت تێگەیشتبێتی، ھێندێ لە بەستەرەکان کە دادەنەی ئەگەرچی دەبێ ئاوی بن بەڵام بە سوور دەردەچن وەک ئەمە ھەژار هه‌ژار. یان کە وتاری نوێ دادەنەی، گواستنەوە دەکرێت؛ ھۆکاری ئەمانە و ھەروا چەن کێشەی دیکەش کە لەبەرچاودا نییە، بەکارھێنانی تەختەکلیلی غەیری ستانداردی کوردیە. بۆ ئەوەی تووشی کێشەی دامەزراندی تەختەکلیلی نوێ نەبیت، دەتوانی لەم ئامرازە سەرھێڵە کەڵک وەربگریت. کرتە بکە سەر Download now و ئەوەی دایدەگری لە پەنجەرەیەکی نوێدا بیکەرەوە. لە بەشی ستاندارد کردن کەڵک وەربگرە. لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لـێدوان-- ١٤:٥١, ٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

کێشەی وتاری ئەمڕؤ لە مێژوودا[دەستکاری]

کاک خۆشبین وەک لەسەرەوەش وترا تکایە کاتێک وتاری لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دروست دەکەیت هەموو پێداویستی بابەتەکەی تێدا بنووسە نەک بەس ڕووداوەکە . وەک ئەم شێوەیەی لێبکە دیقەتی ئێرە بدە

تو خاتری ئەو خوایە کاک خۆشبین ، ئەو وتارانەی ئەمڕۆ لە مێژوودا دوو سەد جار وتمان ڕەچاوی چۆنیەتی دروستکردنیان بکە.جوتیار ١٣:٠١, ٢٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ببورە کاک جوتیار داوای لێبوردن ئەکەم بەس کاک جوتیار تا ئێستا ڕێنماییەک نییە بۆ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، برام کاتێک بە کورتی دایدەنێم ئەڵین تکایە با ڕونکردنەوەی لەگەلدا بێت وە کاتێک ڕونکردنەوەی لەگەڵ دادەنێم ئەڵێن با کورت بێت، تکایە ڕینماییەکم بکەن سوپاستان ئەکەم

برا گیان سێری ئەمە بکە بچۆ دەستکاری بزانە چۆن دروستکراوە تۆش بەو شێوەیە ئامادەی بکە .هەر پرسیارێکت بوو لە خزمەت داین.جوتیار

برام ئەو لینکەی داتناوە وەختی خۆی خۆم ئەوەی شێخ مەحمودم داناوە کاک جوتیار گیان من ڕۆژانە یەک دانە دائەنێم ئەویش لە کوردساتەوە ئەیھێنم پاش کەمێک چاککردن دایئەنێم ئێمە وەک کەناڵی کوردسات ئەم کارەمان لە دڵسۆزیمانە بۆ کوردستان بازرگانی بەم ئیشەوە ناکەین، چونکە ڕاستە لە سەرەتاوە لینکمان دائەنا بەڵام ئێستا وازمان لەوەش ھێناوە. ئەم ڕونکردنەوەیەم بۆ ئەوە بو کاک جوتیار لەوانەیە لێت تێکچوبێ لەگەڵ کەسێکی کەیا من لە سەرەتاوە بە ھەڵە شتەکانم دائەنا بەڵام ئێستا لەو باوەرەدام ھەڵەم کەم کردبێتەوە ئەویش بە یارمەتی ئێوە سوپاستان ئەکەم. لەبەر ئەوە کاک جوتیار دڵنیابە لەوەی من ھەڵەکەم کردووە ئینجا ڕەخنەکەت بنێرە زۆر سوپاسی ڕەخنەکانت ئەکەم رەخنەکانت لەسەر چاومن سوپاس برا. --xoshben-kurdsat ٠٧:٢٥, ٣٠ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

بەدڵنیاییەوە بەڕێز خۆشبین، ئێمە شکمان لەوە نییە کە کوردسات لە دڵسۆزییەتی بۆ میللەتەکەی. ئێمە هەموومان کە لێرە کۆبووینەتەوە لە خەمخۆری و دڵسۆزییە بۆ میللەتەکەی خۆمان. ئەی خۆ ئامانجێکی تر هەیە خوانەخواستە؟! :)
ئەو وتارانەی ئەمڕۆ لە مێژوودا جگە لە ڕووداوەکان ١-٢ دێڕی تری لەگەڵدا نووسراوە. بۆ نموونە سەیری ئەم بابەتە بکە: ویکیپیدیا:ئەمڕۆ_لە_مێژوودا/٢٦ی_ئازار، یەکەم شت نووسراوە لە ٢٦ی ئازاردا، پاشان ڕووداوەکان نووسراوەتەوە. لە کۆتاییشدا نووسراوە زیاتر لەم ڕۆژەدا » کە ئەویش بەستەرە بۆ ٢٦ی ئازار. ئێمە وامان داناوە کە ئەو دوو دێڕە لە هەموو ڕۆژەکاندا هەبێت. ئەگەر کرتە لە دەستکاری بکەیت ئەبینیت لە ناو پەڕەکە ئەمەش نووسراوە:
<noinclude>
[[پۆل:ئەمڕۆ لە مێژوودا]]
</noinclude>

ئەمەیان بۆ ئەوەیە کە هەموو وتارەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا لە هاوپۆلێکدا کۆبکەینەوە و لە داهاتوودا دەستپێگەیشتنیان ئاسان بێت. ئێستا بۆ نووسینی وتاری ئەمڕۆ لە مێژوودا پێویستە لەناو پەڕەکەدا ئەمانە بنووسرێت (وەک نموونەیەک):

لە '''[[٢٦ی ئازار]]'''دا:

* [[١٩٧١]] - [[پاکستانی ڕۆژهەڵات]] بانگەوازی سەربەخۆیی لە [[پاکستان]] ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی کۆماری بەنگلادش.

[[٢٦ی ئازار|زیاتر لەم ڕۆژەدا »]]

<noinclude>
[[پۆل:ئەمڕۆ لە مێژوودا]]
</noinclude>

تەنها ئەو چەند دێڕەیە. ئیتر بۆ هەر وتارێک کۆپی/پەیستی بکە و خۆت ڕێکەوتی ڕۆژەکان بگۆڕە. سەرکەوتووبیت.--Ara Qadir ١٢:٢٧, ٣٠ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

دەست خۆش بێت برا گیان ، نازانم من مەبەستم هیچ شتێ نیە ، ئەگینا کەس لێمان ناپاڕێتەوە تا بابەتێ لێرە بنووسین بەڵکوو هەموو شتێک کە ئەکرێت خۆشەویستیە بۆ نەتەوەکەمان، من تەنها مەبەستم ئەوە بوو ئەو بابەتانە ڕاست دابنێی چونکە لە ویکی دەبێت وا بێتن. ئێستا وابزانم ئیتر کێشەت نامێنێت وەک کاک ئارا باسی کردووە بۆت.هیوام سەرکەوتنتە براکەم. جوتیار ٢١:١١, ٣٠ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

سڵاوتان لێبێت کاک ئارا کاک جوتیار دەستان خۆشبێت، من تا ئێستا نەمزانیبو کە ئەبێت ئەو سەردێڕەو زیاتر لەم ڕۆژەدای تیا بێت دەست خۆش بێت کاک ئارا، زۆر سوپاس بۆ تۆش کاک جوتیار کە ھاوکاریتان کردم بەس کاک جوتیار تۆ ئەتوت ھەڵەت کردووە بەس ڕاست کردنەوەکەیت پێ نەئەوتم بۆیە منیش نەمئەزانی ھەڵەکەم چییەو لەیەک تێنەئەگەیشتین برام زۆر سوپاسی ھەردوکتان ئەکەم. --xoshben-kurdsat ٠٨:٢٩, ٣١ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

کاک خۆشبین ئەو ٢٦ی ئازارە بگۆڕە بۆ ئەو ڕۆژەی بابەتەکەی تیا دائەنێیت :) --Ara Qadir ٠٩:٢٧, ٣١ ئایار ٢٠١٠ (UTC)