لێدوانی بەکارھێنەر:Uidsammer

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەیسەر قاسم لە خێزانێکی وەرزشی لەدایکبووە و گەورە بووە کە حەزیان لە تۆپی پێیە، بەو پێیەی باوکی یاریزانێکی ناسراوی ناوچەکە بووە، مامیشی بە هەمان شێوە، ئەیسەر لە پێگەی هێرشبەر یاری دەکات. ئەیسەر قاسم تا ئێستا بۆ چوار یانە یاری کردووە

ئەو یانانەی کە بەشداریی تیایدا کردووە[دەستکاری]

  • زێرەڤانی 2015 - 2018: ئەیسەر قاسم بۆ وەرزەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە خولی نایابی کوردستان دەستی بە یاریکردن کرد بۆ یانەی زێرڤان
  • هێندرین 2019 - 2020: لە دوو وەرزی داهاتوودا واتە 2019-2020 لە خولی نایابی كوردستان پەیوەندی بە یانەی هندرین كرد، ئەستێرەكەشی لەوێ سەریهەڵدا.
  • یانەی وەرزشیی زاخۆ 2021-2022: لە ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی داڵکورد سویدی كرد كە لە خولی سوپەرتان (پلەی یەكەم) چالاكە، راستەوخۆ بۆ ماوەی 6 مانگ بە خواستن بۆ یانەی زاخۆ كە لە خولی نوخبەی عێراق یاری دەكات.
  • یانەی داڵکورد 2022 و بەردەوامە: لە ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دالکوردی سویدی کرد، کە لە خولی سوپەرتان چالاکە (پلەی یەکەم)، هەروەها لە هاوینی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە یانەی دالکوردەوە کرد لە سوید و لە ئێستادا لە ڕیزەکانیدا یاری دەکات.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا یاری کردووە بۆ ئەو یانانانەی کە ئاماژەمان پێکردن. هەروەها بانگهێشتی تیپی ئۆڵۆمپی کرا. لە خولی نایابی کوردستان چەندین گۆڵی هەیە. ئەیسەر قاسم سەرسامە بە ئەفسانەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی و هیوادارە لە ئەوروپا پەرەی زیاتری هەبێت و سوودی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق هەبێت. Uidsammer (لێدوان) ‏١٧:٣١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر ئەیسەر قاسم داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]