لێدوانی بەکارھێنەر:Azadalikhanaqini

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز ئازاد عەلی خانەقینی، بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی. بە ھیوای بەشداربوونی بەسوودت. بەڵام پێش ھەر شتێک تکایە ئاگاداری چەند مەسەلە بە. بەڕێز ھەر وتارێک کە لەسەر ویکیپیدیا دەینووسی دەبێ بە شێوەی زانستنامەیی، سەرچاوەدار و دوور لە پاڵپشتی و ڕیکلام‌کردن بێ دەنا لەسەر ویکیپیدیا دەسڕێتەوە، وتاری خانه‌قین یونێن، مۆرکی سڕینەوەی لێ‌درا. جەنابتان ئەگەر ھاوڕای سڕینەوەی ئەم وتارە نی، دەتوانی تاگی {{ڕاوەستان}} لە ژێر تاگی سڕینەوە بدەی و وتارەکە بە ستانداردی ویکیپیدیا چاکسازی بکەی.

ھەروەھا لەسەر ویکیپیدیای کوردی دەبێ وتارەکان تەنیا بە زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) و بە ستانداردی یونیکۆد بنووسرێ. ھەر بۆیەش وتاری Young Qalawlusi جێگای لەسەر ویکیپیدیا کوردی نییە. بۆ نووسین بە ستانداردی یونیکۆد پەڵک کووردینووس بەکاربێنە کە دەتوانی لێرە دایبگری. ھەر پرسیارێک یان یارمەتییەکت کە ویست دەتوانی لە ویکیپیدیا:پرسگا بیپرسی تا وەڵام وەربگری. ھیوای سەرکەوتن، بژی.--merkhas وتووێژ ١٩:٥٩, ١١ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)