لێدوانی بەکارھێنەر:دەوەن سەردار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


یارمەتی[دەستکاری]

سڵاو کاك مارمزۆك ،

بەڕێزم من سەرەتامە لە ویکیپیدیادا وە بابەتی کشتوکاڵی باشم لەلایە کە بێگومانم بڵاوکردنەوەیان سوودی خۆی دەبێت ، جا ئەگەر بە ئەرك نەبێت ڕێنماییم بکەیت وە سەرچاوەی فێربوونی زیاترم لە مەڕ ویکیپیدیا بدەیتێ ،وە زۆر سەر لەم سەرچاوانەی ئێستا دەرناکەم سوپاس. بەکارھێنەر:دەوەن سەردار

بەڕێز ئەوەی بۆ دەستپێکردن پێویست بێت لە بەشی یارمەتی ویکیپیدیادا ھاتوو. پێموایە سەرنجی ئەمانە بدەیت زۆر زوو فێر چۆنیەتی دەستپێکردن و بەشداری ئەبیت. لەیادت بێ کە خوێندنەوەی تەنھا یەک یا دوو لەمانە تەواو و نییە بەڵکوو خوێندنەوەی ھەمووی ئەمانەی خوارەوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئاشنات دەکا بە سەرجەم ویکیپیدیا.
ئەگەر دیسان پێویستت بە یارمەتی بوو، ھەر لێرەدا، یان پەڕەی لێدوانی من یان ویکیپیدیا:پرسگا دەتوانی پرسیار بکەی. ھەمووکات ئامادەم بۆ یارمەتی، لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لـێدوان-- ١٦:١٦, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


سوپاسی وەڵامەکەت دەکەم ، ئەوەی من لێی تێناگەم چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو هێمایانەیە کە لەناو ووتارەکان دا کارئاسانی دەکەن لە ڕێکخستنی ووتارەکان دا وەك بەڕێزیشت ئاگاداربیت ، کەمێك لەو هێمایانە ڕوونکراونەتەوە ،وە پرسیارێکم کردبوو دەربارەی قاڵب و جۆنیەتی بەکوردی کردنی لەکاك برووسك ، ئەگەر بەڕێزت زانیاریت لەسەر هەبێت زۆر چاکە؟
یەکەم بابەتیشم لەژێر ناونیشانی (درکی مەسیح) دا بڵاو کردەوە ، وە بەڕێزتان چاکسازیتان بۆ کردبوو دەستان خۆش بێت ، ئەگەر بەڕێزت تەماشای ئەو بابەتەم بکەیت لەمەبەستی بە کوردی کردنی قاڵب تێدەگەیت ، ئەو بەشەی کە وێنەی گووڵەکەی تێدایەو لەژێری دا ناوە زانستییەکان هەن دەمەوێت ئەو پیتە ئینگلیزییانەی کە بە ڕەنگی ڕەشن بییانکەم بە کوردی، چۆن دەکرێت؟ سەریشم یەشانیت سوپاس--دەوەن سەردار ١٦:٤٥, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەڕێز، ناونیشانی ئەم قاڵبە لێرەدایە قاڵب:taxobox و دەتوانی دەستکاری لێدەی و چاو بکەی لە کۆدەکەی. ئەو قاڵبە ئەگەرچی زۆر ساکارە بەڵام بۆ چەن مەبەست درووستکراوە و ھەر ھەمووی پێکەوە نووسراوە و زۆر دوور و درێژە. دەستکاریکردنی قاڵبەکان، بەکوردیکردن یا دانانی قاڵبی نوێ زۆر ھاسانە، بەڵام باشتر وایە بەڕێزت کەمێ ئاشنا بیتەوە لەگەڵ ویکی، جا ھەوڵی دەستکاریی قاڵبەکان بدە. بەڵام ھەرچی دەکەی ئارەزووی خۆتە، ھیچ خراپ نابێت و تەنھا بە کرتەیەک وەک خۆی لێ دێتەوە.
لە یادی مەکە لە دوای ھەموو نووسینێک، لە پەڕەکەنی لێدوان و یارمەتی (نەک وتار)، بە دانانی ~~~~ واژۆ بدە بە نووسراوەکەت تاکوو بناسرێتەوە. --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٤٢, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پەڕگە نوێکان[دەستکاری]

بەڕێز دەبێ ئاگاداربیت کە ناتوانی ھەموو شتێک بارکەیتە سەر ویکیپیدیا (بە ھۆی ئەگەری شکاندنی مافەپارێزراوەکانی بڵاوکردنەوە) و زۆرجاریش پێویست نییە لەبەر ئەوەی نموونەی ئەو وێنە یا ھەرچی، لە کامەنزدا ھەیە. تەنھا لەوێ گەڕانێکی بۆ بکە و ھەرچی لەوێدا بوو دەتوانی لێرەدا بەکاری بێنیت. ھەر لێرەشدا دەتوانی گەڕان بکەی، بۆ نموونە چاو بکە لەمە، گەڕان کراوە بۆ Broccoli لە ناو "ڕەنگاڵە" دا.--MarMzok لـێدوان-- ٢١:٠٢, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

دەستخۆش بۆ ئاگادارکردنەوەکەت ، بێگومان سەرەتا شارەزاییم کەمە ، لە بابەتەکانی داهاتووم دا ڕەچاوی ئەوە دەکەم .دووبارە سوپاس--دەوەن سەردار ٢١:٣١, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


سەردێڕی ووتاری برۆکۆلی[دەستکاری]

سڵاو، بەڕێز (مارمزۆك) ڕاستە بە شێوەی بڕاکلی دەخوێندرێتەوە بەڵام زیاتر بە ووشەی برۆکۆلی گەڕانی بۆ دەکرێت وە لە کشتوکاڵ دا زیاتر برۆکۆلی بڵاوترە لای خۆمان--دەوەن سەردار ٢١:٣٩, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز ئەو شێوەی کە دەخوێندرێتەوە، دەبێتە شێوەی درووستی نووسینی ناوە بیانییەکان. بەڵام وەک ئەوەی دەفەرمووی لەوانەیە بە شێوەیەکی دیکە باو بێت و گەڕانی بۆ بکەن، "ڕەوانکەر" بەکار دێننین. بەو مانا کە ئەگەر کرتە بکەیتە سەر برۆکۆلی ھەر دەتباتە ئەو وتارە و گەر کەسێک گەڕان بۆ ئە وشە بکا ڕاست دەڕواتە وتارەکەی؛ واتە نای برۆکۆلی ڕەوانکراوە بۆ وتاری بڕاکڵی.--MarMzok لـێدوان-- ٠٥:٠٤, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بارکردنی وێنە و پەڕگە[دەستکاری]

باشە ، ئەگەر لە بارێکدا ووتارێك پێویستی بە وێنە کرد وە ئەو وێنەیە لەناو ویکیدا بوونی نەبوو ئەوا ئەو کات دەتوانرێت وێنەی پێویست بەو ووتارە باربکرێت ؟سوپاس --دەوەن سەردار ٠٨:٤٣, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز، تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیابە ئەوەی دەتەوێ ھەیە لەوێدا؛ زیاتر ئەو وێنانەی تایبەتی ناوچەی خۆمانن لەوێدا نییە. بەڵام ئەگەر نییە و دەبێ باری بکە، ئاگادار بە کە بۆ پەڕگەکان زۆر توندی دەگرن و ئەگەر مافێک بشکێنێ زۆر زوو دەیسڕنەوە. ئەگەر وێنەکەت لە لەسەر ئینتەرنەت وەرگرتووە دەبێ مافەکەشی وەربگری واتە داوای ئیجازەی بەکارھێنانی بکەی لە خاوەنی؛ ئینجا دەبێ ئاماژەبکەی کە لە کوێوە وەرگیراوە. ئەگەر ھینی خۆتە ساکارترە بەکارھێنانی. تەنھا چۆنیەتی بەکارھێنانی دووبارەی بۆ نیشان دەکەی.--MarMzok لـێدوان-- ١٢:٠١, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)