لی چینگ یون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لی چینگ یون

لەدایکبوون١٦٧٧ یان ١٧٣٦
مەرگ٦ی ئایار ١٩٣٣
ھۆکاری مەرگھۆکاری سروشتی
ناسراوە بەدرێژ تەمەن

لی چینگ یون (بەچینی:李清云) پیاوێکی بەڕەگەز چینییەو بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەو زانیارییەکان ٢٥٦ ساڵ ژیاوە. ئەم پیاوە لەساڵی ١٦٧٧ لەھەرێمی سیچوان لە چین لەدایکبووە. زۆربەی ژیانی لەشاخەکانی ئەو ھەرێمە بەسەر بردووە. گژوگیای کۆکردووەتەوەو فێری نھێنییەکانی تەمەن درێژی بووە. لەساڵی ١٧٤٨ کە ئەو کاتە تەمەنی ٧١ ساڵ بووە، لە سوپای چیندا خزمەتی کردووەو وانەی ھونەری جەنگی و بەرگری لەخۆکردنی وتووەوتەوەو وەک راوێژکاری سەربازی کاریکردووە. ئەم پیاوە لەمیانەی ژیانیدا ٢٣ ژنی ھێناوەو پاش مردنیشیان خۆی ھەمویانی ناشتووە. لەساڵی ١٩٢٧ جەنەڕاڵ یانگ سین لەسوپای شۆڕشگێڕی نیشتمانیی چین، بەھۆی سەرسامبونی بەم پیاوەوە، بانگھێشتیکردووە بۆ شوێنی نیشتەجێبونی خۆی لەھەرێمی سیشوان. ئەو وێنەیەی ھاوپێچی ئەم بابەتەیە لەو ساڵەدا گیراوە. پاش شەش ساڵ لەو بانگھێشتە لی کۆچی دوایی کردووە. ئەم پیاوە پێش مردنی بە ھاوڕێکانی وتووە: "ھەر شتێک کە پێویست بوبێت بیکەم، کردومەو ئێستاش پێویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە"، دوای ئەوە لە ٦ی ئایار ١٩٣٣ کۆچی دوایی کردووە. ئەم پیاوە خۆی دەڵێت لەدایکبوی ساڵی ١٧٣٦ە بەڵام چەند ریکۆردێک ھەن باس لەوە دەکەن کە لەدایکبوی ١٦٧٧، کەواتە ١٩٧ ساڵ یان ٢٥٦ ساڵ ژیاوە کە ھەرچییەکیان راست بێت درێژترین تەمەنی باوەڕپێکراوە لەمێژوودا. ھاوکات زۆرترین زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ٢٥٦ ساڵەکە راستترە ھەرچەندە ھەرگیز نەتوانراوە مێژوی راستەقینەی لەدایکبونی بەتەواوەتی و رەسمی جەخت بکرێتەوە. لەساڵی ١٩٣٠ لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە حکومەتی ئیمپراتۆریەتی چین لەساڵی ١٨٢٧ پیرۆزبایی لە لی چینگ یون کردووە بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونی ١٥٠ ساڵەیەوە، بەڵگەنامەی دوای ئەوەش ھەیە کە لە ١٨٧٧ پیرۆزبایی جەژنی ٢٠٠ ساڵەی لەدایکبونی لێکراوە. لەساڵی ١٩٢٨ پەیامنێری نیۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە زۆرێک لەپیاوە پیرەکانی گەڕەکەکەی لی جەختیانکردووەتەوە کە باپیریان ئەو پیاوە دەناسن و ئەوکاتە کە ئەمان منداڵ بون ئەو گەورە بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]