بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لی موو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لی موو
A Qing dynasty portrait of Li Mu
چینیی سادەکراو
چینیی تەقلیدی

لی موو (بە چینی) ناوی کەسی زوۆ، ژەنەڕاڵێکی ویلایەتی ژاوۆ بوو لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان لە مێژووی دێرینی چین، لی موو لەلایەن مێژووناسە چینیەکان وەک یەکێک لە چوار ژەنەڕالە مەزنەکان ناسراوە لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان.

شایەنی باسە کە ھەر بەھۆی ئەویشەوە ویلایەتی ژاوۆ خۆی گرتبوو دوای کوژرانی لەلایەن پاشا یومیو دوای چەن مانگێک ویلایەتی ژاوۆ دەڕوخێت و خۆی لەدەستدەدات بەرامبەر بە ویلایەتی چین،[١] بەیەکەوە لەگەل بای چی، وانگ جیان، و لیان پۆ.

جەنگەکان

[دەستکاری]

ژەنەڕاڵ لی موو ژەنەڕاڵێکی بەناوبانگی و قارەمانی ژاوۆ بوو لەسەردەمی خۆیدا زۆربەی ھەرەزۆری ژیانی خۆی لە جەنگدا بەسەربردبوو ژیانی پڕبوو لە بەرگریکردن لە وڵات لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەرامبەر بە خێڵە کۆچەرییەکانی باکووری وڵات، و ماوەیەکی زۆریش دژی سوپای زەبەلاحی ویلایەتی چین جەنگا، کە فەرمانڕەواییەکەی چین شی ھوانگ خەریکی یەکخستنەوەی چین بوو بە داگیرکردنی ویلایەتە لاوازەکانی دەوروبەری، لەبەر ئەوەی چین نەیدەتوانی بە ئاسانی ژەنەڕال لی لەناوببات، بۆیە پەنایان بردە بەر بەرتیل دان بە فەرمانبەرەکانی حکوومەتی ژاوۆ تا تۆمەتی بۆ ھەڵبەستن و بەکوشتنی بدەن بە تۆمەتی ئەوەی ژەنەڕاڵ خەریکی ناپاکی کردنە لە پاشا، دوای ئەوەی پاشا یومیو باوەڕ بەم تۆمەتانە دەکات ژەنەڕال لەناو دەبات، دوای ماوەیەکی زۆر کورت کەمتر لە ساڵێک دەکەوێت و پایتەخەتەکەی دەکەوێتە دەست چین و پاشا یومیو دەستبەسەر دەکرێت. بەمەش کۆتایی بە ویلایەتی لەمێژینەی ژاوۆ دێت.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «由赵国兵器铭文谈到史书对李牧的记载 _光明网». news.gmw.cn. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. «趙幽繆王(King You Mou of Zhao) - Chinese Text Project Dictionary». ctext.org (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.