لیلا ستار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیلا مارتینز(لەدایک بووی جولای ١٠)بە لیلا ستارئیسکادەش دەناسرێت بەڵام ناوە فەرمییەکەی بریتیە لە لیلا ستار،ڕۆڵگێرێکی ئەمەریکایی ڕەگەز گۆڕە،جوانکاری بواری ئافرەتانە و ڕۆڵگێرێکی گشتی و پێشکەشکاری تەلەڤژیۆنیشە لەچەندین کێبەرکێی شاجوانی بەشداری کردوە و بەیەکەم گۆرانیبێژی ڕاپی لاتینیش دادەنرێت لەجیهان دا.

پێشینەی ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

لیلا ستار وەک لیلا مارتینز لەدایک بوو لە شیکاگۆ،لە ئیلینۆی.ئەو لەHumboldt park ژیا تاتەمەنی هەشت ساڵان لە پاشان ماڵیان گواستەوە بۆ Albany park ئێستاش هەر لە هەمان شوێن دەژێت،خوێندنی ئامادەیی لە خوێندنگای ڕۆزڤێلت تەواوکرد و چوو بۆ زانکۆیTruman University.پاشان بۆ شاری خۆی گەڕایەوە بۆ جارێکی تر.

پیشەکانی[دەستکاری]

لیلا بۆ چەندین ساڵ لە یانەکانی شەوان و تیاترۆخانەکانی شیکاگۆ کاری کردووە لە ناوچەی Boys town پاشان دامەزراوە لە هەریەکە لە The Baton Show Lounge  وە Kit Kat Lounge وە Supper Club ، هەروەها فڕۆشیارێکی بەرچاوی  Lil 'Kim و Jennifer Lopez و Toni Braxton بووە.لەساڵی ٢٠١١ لیلا بۆیەکەمجار جار وەک گۆرانیبێژی ڕاپ لەسەر شانۆ دەرکەوتووە بە گۆرانی هیپ هۆپ و من کیلام ،لەساڵی ٢٠١٧گۆرانیCockywith Shea Coulee و The Vixen ی بڵاو کردەوە کە لەشێوەی تۆماری ماڵان بوو.لەوساتەوە بینەری سەرجەم ڤیدیۆکانی لە یوتیوب بۆسەرووی ملیۆن بینەر بەرزبویەوە،لە٢٧ی دیسەمبەری٢٠١٧یەکەم کورتە فیلمی بڵاوکردەوە بەناوی Lakeshore Drivewas کە تەنها بۆ یەکجار پەخشکرا لەسەر  شانۆ کانی شیکاگۆ ،فیلمەکە لەبارەی کەسێک بوو بەناوی کیم کە وڕوژێنەربوو وەکو ئەستێرەیەک وابوو کە  هەوڵی ڕاکردنی دەدا لەدەست ئەو پیاو و بەکرێدەرانەی کە بازرگانیان پێوە دەکرد،لیلا لەبارەی کەسێتی کیم دەڵێ"پەیوەستیە کی ڕاستەقینە هەبوو کە بەردەوام چاویلکەیەکی ڕەشی لەچاو دەکرد تەنانەت لەشەوانیش،چونکە وەک بڵێی لە شتێک دەترسا،هەرگیز پێستی خۆمم پێ باش نیە بۆیە لەشەوانیش چاویلکەیەکی ڕەش دەپۆشم"هەروەها بەشداری فیلمێکی مێژوویشی کردوە کە باس لە ساڵانی حەفتاکان دەکات "مێژووی دادوەران دوای پێدانی پارە".

بەرهەمەکانی لەساتی یانەشەوانەکانی[دەستکاری]

بەرهەمە فیلمیەکانی[دەستکاری]

بەرهەمە تەلەڤژیۆنەکانی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وێکیپیدیای ئینگلیزی