لۆرێنزۆ ئۆرسێتی
ڕواڵەت
لۆرێنزۆ ئۆرسێتی (بە ئیتالیایی: Lorenzo Orsetti) (١٩٨٦ – ٢٠١٩) ھەروەھا ناسراو بە تێکۆشەر پڵنگ لاوێکی ئیتالیایی بوو کە بۆ پاراستنی ڕۆژاوا چووە ڕیزی ھێزەکانی یەپەگەوە.[١] تێکۆشەر لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٩دا لە کاتێکدا لە باغووز خەریکی شەڕ لەگەڵ داعش بوو کوژرا.[٢] تەرمەکەی برایەوە بۆ ئیتالیا و لە مەراسمێکدا بە خاک سپێردرا. ئاڵای یەپەگە خرایە سەر تابووتەکەی و دروشمی بژی کوردستان و بژی بەرخۆدانا یەپەگە درا لە مەراسیمەکەیدا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan 24: Italian Volunteer Killed in Fight Against ISIS». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Morning Star: Lorenzo Orsetti: a modern-day partisan». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «ANF: Tribute to YPG martyr Lorenzo Orsetti in Florence». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لۆرێنزۆ ئۆرسێتی تێدایە.