لۆران کابیلا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| لۆران کابیلا | |
|---|---|
| Laurent-Désiré Kabila | |
| لەدایکبوون | ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ Moba، Likasi |
| مەرگ | ۱٨ی کانوونی دووەمی ۲۰۰۱ (٦۱ ساڵ ژیاوە) کینشاسا |
| گۆڕ | Mausoleum of Laurent-Désiré Kabila |
| زانکۆ | |
| پیشە | سیاسەتوان |
| حیزب | Alliance of Democratic Forces for the Liberation of Congo، Party of the People's Revolution، سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ھاوسەر | Sifa Mahanya |
| مناڵ | Joseph Kabila، Aimée Kabila Mulengela، Jaynet Kabila، Zoé Kabila |
| خەڵاتەکان | |
| پلە | President of the Democratic Republic of the Congo (١٩٩٧–٢٠٠١) |
لۆران دیزیرییە کابێلا (٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ - ۱٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١) سەرۆک کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بووە و ناوی وڵاتەکەی لە زائیرەوە گۆڕیوە بۆ کۆنگۆ، لە تشرینی دووەمی ۱۹۳۹ لە ئەنکۆرۆی ھەرێمی شابا لەدایکبووە، لەدوای تەواوکردنی خوێندن لەزانکۆی فەرەنسا وەرگیراوە بۆ خوێندنی فەلسەفەی سیاسی و پلەی لیسانسی لەفەلسەفەی سیاسیدا وەرگرتووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ کۆنگۆی دیموکراتی و پەیوەندی کردووە بە بزوتنەوەی نیشتیمانی و بۆتە سەرکردەی باڵی گەنجان لەبزوتنەوەکە.
یەکەم ھەوڵی لۆران کابێلا دژ بەدەسەڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠ بەپشتیوانی ژمارەیەک لەچەکداران ھەوڵی کودەتایان داوە بەڵام ئەم ھەوڵە سەرکەوتوو نەبووە و شکستیھێناوە و دواتر ھەڵھاتووە بۆ تانزانیا، لەساڵی ١٩٦٧ حیزبی گەلی شۆڕشی پێکھێناوە و لەو ناوچانە جێگیربوونە کە لەدەرەوەی دەسەڵات بووە و باڵێکی سەبازیشی بۆ ئەو حیزبە پێکھێنا بەمەبەستی شۆڕشکردن دژ بەدەسەڵات.
لەساڵی ١٩٧٥ بەفەرمانی لۆران کابێلا سێ قوتابی ئەمریکی و لێکۆڵەرێکی ئەڵمانیان لە زائیر ڕفاندووە و بەرامبەر بە ئازادکردنیشیان داوای ٥٠٠ ھەزار دۆلار و بڕێک چەکی کردووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لەدوای دانوستانێکی نھێنی لەنێوان لۆران کابێلا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بارمتەکان ئازادکراون.
دوای ئەوەی شکست بەشکست ڕوبەڕوی لۆران کابێلا بۆتەوە لە کامپالای پایتەختی ئووگاندا جێگیربووە و خەریکی بازرگانیکردن بووە، لەناوەڕاستی نەوەدەکاندا کە ئەفریقیا ڕوبەڕوی چەند قەیرانێک بۆتەوە بەھەلی زانیوە و ھێزێکی گەورەی لە خێڵە ئەفریقییەکان پێکھێناوە و بەبەھێزترین چەکی سەربازی پڕ چەکی کردوون و لە ساڵی ١٩٩٨ کینشاسای پایتەخت کەوتۆتە ژێر دەستی لۆران کابێلاوە و ناوی وڵاتەکەی گۆڕیوە بۆ کۆنگۆ.
لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ لۆران کابێلا بەدەستی یەکێک لەسەرکردە سەربازییەکانی کوژراوە و دوای خۆیشی جۆزێفی کوڕی دەسەڵاتی کۆنگۆی گرتۆتە دەست.