لوویی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لوویی یان لووی (بە ئینگلیزی: Luwians, /ˈlwiənz/) گەلێکی کۆن لە ئەنادۆڵ بوون کە بە زمانی لوویی قسەیان دەکرد. لە سەردەمی برۆنزدا، لوویییەکان بەشێک لە دانیشتوانی ئیمپراتۆریەتی ھیتی و دەوڵەتانی تەنیشتیان وەکوو کیزوواتنا پێکھێنابوون. زمانی لوویی لە سەردەمی شانشینی نوێی ھیتیدا، بووە زمانی باڵادەستی ئیمپراتۆریەتەکە و جێگەی زمانی ھیتی گرتەوە. لە سەرەتای سەردەمی ئاسنیشدا ژمارەیەک دەوڵەتی نوێ-ھیتی کە بە زمانی لوویی قسەیان دەکرد لە باکووری سووریا سەریان ھەڵدا. لوویییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بەگوێرەی زمانەکەیانەوە ناسراون و ئەمە ڕوون نییە کە تا چەندە توانیبوون گرووپێکی کولتووری یان سیاسیی یەکگرتوو پێکبھێننەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]