لونا ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتی ئاسمانی لونا٣

لونا٣ (بە ئینگلیزی: Luna 3 یان E-2A No.1) کەشتییەکی ئاسمانیی یەکێتیی سۆڤیەت بوو. لە ساڵی ١٩٥٩ لە چوارچێوەی پڕۆژەی لونا نێردرایە دەرەوەی زەوی و توانی بگاتە نزیک مانگ. بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەو کەشتییە ئاسمانییە توانی وێنەی ڕووی نادیاری مانگ بگرێت و وێنەکە بنێرێتەوە و مرۆڤایەتی ئاشنا بکا بە ڕووی نادیاری مانگ، و لەو کاتەشدا ٣ ئامێری یەکێتیی سۆڤیەت نێردرا بۆ مانگ. ئەو وێنەیە بووە مێژوویەک لە مێژووی زانستی گەردوونناسی.

ڕووگەی ئامێر[دەستکاری]

ئامێرەکە شێوەیەکی گۆیی ھەبوو و درێژییەکەی ١٣٠ سم بوو، و پێشکەوتووترین ئامێر و زانستی سەردەمی تەکنۆلۆژی ئەو کاتی تێدا بەکارھاتبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]