لودی کوڕی سام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی نەوەی نوح، لە لیدیا، بە دوای یوسف

لود (عیبری:לוּד Lūḏ) کوڕی سام و نەوەی نوح بوو، بەگوێرەی تەورات.[١]

نەوەی لود، زۆربەی کات بە شوێن یوسفوس دەکەون، پەیوەندیدارن بە گەلانی جۆراوجۆری ئەنادۆڵەوە، بە تایبەتی لیدیا (لودۆی ئاشووری) و پێشینیانیان، لوویییەکان پەیوەندیان ھەیە. بروانە مێژووی ھێرۆدۆتوس (مێژووەکانی یەکەم، ٧) کە لیدیا یەکەم جار بە ناوی پاشایی خویان لێدوس (Λυδός) ناونران. ھەرچۆنێک بێت، بە پێی مێژووی ھیپۆلیتوسی ڕۆما (پێش ٢٣٤ی زایینی) نەوەی لود لەگەڵ لازۆنس یان ئەلازۆنی دیاری دەکات. (ئەو ناوانەی کە زۆربەی کات وەک جیاوازی «ھەڵیزۆنەکان» گیراون کە لەلایەن سترابۆوە دەوترێت. کە بە درێژایی کەنارەکانی ھاڵیس ژیاون) لەکاتێکدا لێدییەکان لە لودیمی ناوبراوەوە وەرگیراوە، کە لە کوڕی میزرایمن.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bar-Kochva, Bezalel (1976). The Seleucid Army: Organisation and Tactics in the Great Campaigns. Cambridge University Press. p. 50. ISBN 0-521-20667-7.
  2. ^ Bar-Kochva, Bezalel (1976). The Seleucid Army: Organisation and Tactics in the Great Campaigns. Cambridge University Press. p. 50. ISBN 0-521-20667-7.
  3. ^ http://aschmann.net/BibleChronology/Genesis10.pdf