لادۆنیا (وردەوڵات)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لادۆنیا
دامەزران٢ی حوزەیرانی ١٩٩٦
دامەزرێنەرLars Vilks
زمانی فەرمیئینگلیزی، زمانی سویدی
وڵاتسوێد
دابەشکاریی کارگێڕیHöganäs Municipality، Kullaberg
ناوچەی کاتیکاتی ئەورووپای ناوەندی
پۆتانی شوێن٥٦°١٧′١٦″N ١٢°٣٢′٢٢″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتیی دەستووری
دراوörtug
وێبگەhttps://www.ladonia.org/
Map

لادۆنیا (بە سویدی: Ladonien) وردەوڵاتێک کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەنجامی شەڕێکی یاسایی ساڵانێک لە نێوان ھونەرمەند لارش ڤیلکس و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە لەسەر دوو پەیکەر ڕاگەیەندرا. ئەم ناوچەیە بەشێکە لە پارێزگەی كولابێرگ (Kullaberg)ی سروشتی لە باشووری سوێد.

لادۆنیا دوو پەیکەری تێدایە، لادۆنیا دامەزرا لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی سوێد بۆ لابردنی ئەو پەیکەرانە. لەلایەن ھیچ وڵاتێکەوە دانپێدانەنراوە و بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ھیچ بنەمایەکی نییە بۆ ناونانی وەک «دەوڵەت».[١] [٢] [٣]

نیمیس[دەستکاری]

نیمیس

نیمیس زنجیرەیەک پەیکەری دارینە کە بەدرێژایی کەناراوەکان لە پارێزگەی سرووشتی کولابێرگ لە شارەوانی ھۆگاناس لە بەشی باکووری پارێزگای سکۆنێ لە سوێد ھەڵکەوتووە. بریتییە لە ھەیکەلێکی دارین کە بە چەندین کەلووی دار بەیەکەوە بەستراونەتەوە و دەوترێت زۆربەیان لە دارە ڕاماڵراوەکان دروستکراون.

لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن ھونەرمەند لارش ڤیلکسەوە دەستی پێکردووە و ماوەیەکی زۆرە بووەتە جێگەی ناکۆکییەکی یاسایی لە نێوان دەسەڵاتدارانی سوێد و ئەو ھونەرمەندە. بەو پێیەی ھیچ مۆڵەتێک نەدرا بۆ بیناسازی لە شوێنەکەدا لەناو پارێزگەی سرووشتیدا، دەستەی کارگێڕی پارێزگا لە سکۆنێ ھەوڵی داوە زنجیرە پەیکەرەکان بڕوخێنێت، سەرەڕای ئەوەی کە بووەتە شوێنێکی بەناوبانگ بۆ سەرنجڕاکێشی گەشتیاری.

دۆزینەوەی ئەم زنجیرە پەیکەر‌انە قورسە و لە سوید ھیچ ھێمایەکی فەرمی نییە بۆ ڕێنیشاندان، ھەروەھا لەسەر نەخشەکان نیشانە نەکراوە. بەڵام دەتوانرێت لە نەخشەی گووگڵدا بدۆزرێتەوە. چەند کیلۆمەترێک لە باکووری ڕۆژاوای شارۆچکەی ئاریڵدەوە دوورە و تا ڕادەیەک لە شارۆچکەی مۆلێ دوورە، و تەنیا بە پێ دەتوانرێت بگاتە ئەو شوێنە بە ڕێڕەوێکی ڕزیو بە ڕەنگی زەرد لەسەر دار و سیاجەکان نەخشێنراوە. ڕێگاکە وەک پیاسەیەکی ئاسان بەلای ھیمێلستۆرپدا دەست پێدەکات، کە کێڵگەیەکی سەدەی ھەژدەیە و بە باشی پارێزراوە، بەڵام بە خێرایی لیژ و بەردین دەبێت بۆ خوارەوە بۆ کەناراوەکان. بەگوێرەی زانیارییەکان ساڵانە ھەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و نێونەتەوەیی سەردانی نیمیس دەکەن، بەتایبەتی لە وەرزی ھاویندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Constitution of Ladonia".
  2. ^ Micronations. Archived from the original on 2020-01-25.
  3. ^ "President Election: Candidates - Election 2010 - Ladonia New Herald". 2009-11-29. Retrieved 2015-04-14.