قەڵا (فیلم)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| قەڵا Qala | |
| | |
| دەرھێنەر | ئانڤیتا دیووت |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | کارنیش شارما |
| نووسین | ئانڤیتا دیووت |
| مۆسیقا | مەنای میتال |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ |
| ماوەی فیلم | ١١٩ خولەک |
| وڵات | ھیندستان |
| زمان | ھیندی |
قەڵا (بە ئینگلیزی: Qala) فیلمێکی درامیی ھیندی ساڵی ٢٠٢٢ە، کاری دەرھێنان و نووسینی لەلایەن ئانڤیتا دیووت بۆ کراوە. فیلمەکە لەلایەن کارنێش شارما لەژێر دەستی کلین سلێت فیلمز بەرھەم ھێنراوە و تریپتی دیمری و سواستیکا موکرجی و بابیل خان لە یەکەم دەرکەوتنی فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کە ستایشی نمایشەکان، دەرھێنان، نووسین، شێوازی بینراو، سینەماکاری و دەنگەکانیان کرد. چیرۆکی فیلمەکە دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ڕابردوویەوە دەورە دراوە، گۆرانیبێژێکی بەتوانا بەناوی «قەڵا» بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن ڕووبەڕووی فشارەکانی سەرکەوتن و بێ ڕێزییەکانی دایکی و دەنگە گوماناوییەکانی ناخی دەبێتەوە.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- تریپتی دیمری وەک قەڵا مەنجوشری
- سواستیکا موکرجی وەک ئورمیلا
- بابیل خان وەک جەگان باتوال
- ئەمیت سیال وەک سومانت کومار
- سامیر کۆچار وەک چاندان لال سانیال
- گیریجا ئۆک وەک سوودھا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Qala (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣.