قومری
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

قومری (بە ئینگلیزی: laughing dove) جۆرێکی باڵندەیە، لە خێزانی کۆترەکانە،[١] و پێشی دەگوترێت کۆتری بچووک یان کۆترە باریکە، نشینگەکەی چەندین ناوچەی جیاواز دەگرێتەوە، وەک ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئاسیا و ڕۆژاوای ئوسترالیا، لە ناوچە وشک و نیمچە بیابانییەکاندا دەژی، کە بە زۆری بە تاک یاخود جووت دەبینرێن. مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە چونکە باڵندەیەکی خۆ گونجێنەرە و بەھۆیەوە بە ئاسانی دەتوانێت ڕزگاری ببێت لە زۆرینەی ھەلومەرجەکاندا، دەنگی ئاواز خوێندنەکەی ھاوشێوەی پێکەنینی مرۆڤە، ٥ جۆری ھەیە کە جیاوازییەکەیان تەنھا لە ڕووی قەبارە و تۆخی ڕەنگەوەیە.[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «قومری | ھەنبانە بۆرینە | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
https://lex.vejin.net/ck/def/henbaneborine/قومری
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە قومری تێدایە.