قوللەی ئاگرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوللەیەکی ڕووناک بەخش سان خوسێ ١٨٨١.
قوللەیەکی ڕۆشەنی لە باخچەی زیلکەر ئۆستن، تێکساس .

قوللەی ئاگرین یان ناوی نوێ قوللەی مانگ بریتییە لە ستتوون و قوللەیەکی بڵند کە ڕووناکییەکی بەھێزی لەسەر چەسپ کراوە بۆ ڕووناکیی شار سوودی لێ دەبینرێت لەکاتی شەودا.[١] لەکۆندا لەسەر تەپۆڵکە و قەڵای بەردین ئاگرێکی مەزن دەکرایەوە بە مەبەستی ڕووناکی و نیشاندانی ئاوەدانی، بەڵام لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم لە ئەمریکا و ئەورووپا بەتایبەت لەماوەی نێوان ١٨٨٠ بۆ ١٨٩٠ ستوونی بەرز کە لە دار درووستکرابوو لە شار و سەربازگەکان بەکاردەھات کە دواتر پەرەی زیاتریان پێ دا و لە ستوونی ئاسنین و بەکارھێنانی نەوت شارەکانیان پێ ڕووناک دەکردەوە، بە داھێنانی کارەبا و گلۆپی مەزن ئەم ستوونانەش پەرەسەندنیان بەخۆوە بینی و ڕووناکیی زیاتریان پەخش دەکرد وەک ڕووناکیی مانگ بۆیە ناویان نا قوللەی مانگ.[٢]

ئەم قوللانە لە بەندەرەکانی دەریا و چاودێریکردنی سنوور و بەندیخانەکان سوودێکی زۆریان ھەبوو، لەھەندێک وڵاتی ئەورووپی بە «مەشخەڵی مەزن» بانگ دەکرا، لە چیین و ئاسیای دوور پێیان دەگووت «ئەستێرەی شار» لەبازگە و قەڵایە کوردییەکان بە “قوللەی ئاگرین “ دەناسرا بە تایبەت لەسەردەمی پاشای کۆرە لە ڕواندوز.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]