بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قوربانیپێدانی شاژن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوربانیپێدانی شاژن
سەرناوThe Queen's Gambit
وەرزششەتڕەنج
ناونراوە لەدوایQueen's Gambit
لەسەر بنچینەیThe Queen's Gambit
بابەتی سەرەکیشەتڕەنج، substance abuse، alcohol abuse
چەشنزنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی، پەخشی تەلەڤیزیۆنیی باڵغبوون، فیلمی وەرزشی
ئافرێنەرScott Frank، Allan Scott
پەخشکەری ڕەسەننێتفلیکس
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیزمانی ئینگلیزی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
دەرھێنەرScott Frank
سیناریۆنووسScott Frank
دیزاینەری جلوبەرگGabriele Binder
ئاوازدانەرCarlos Rafael Rivera
کۆمپانیای بەرھەمھێنانبێ نرخ
دابەشکەرنێتفلیکس
وەرگیراوە لە کارەکانیWalter Tevis
Soundtrack releaseThe Queen's Gambit – Music from the Netflix Limited Series
Set in periodدەیەی شەستەکان، 1950s
شوێنی وێنەگرتنCambridge، Yakhroma، بەرلین
ڕێژەی ڕووبەر16:9
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
کەسایەتییەکانBeth Harmon
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ClassInd rating16
RARS rating18+
شوێنی ڕێکخستنەکانorphanage
Netflix maturity rating16+

قوربانیپێدانی شاژن (بە ئینگلیزی: The Queen's Gambit) کورتە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی مێژووییی ٢٠٢٠ی ئەمریکییە کە لەسەر بنەمای ڕۆمانەکەی واڵتەرتێڤیس لە ١٩٨٣ کە ھەمان ناوی ھەیە دروست کراوە. ناونیشانەکە ئاماژەیە بۆ «گامبیتی شاژن» قوربانی پێدانی شاژن، کە باس لە کچێکی بلیمەت لە یاری[١] شەتڕەنج دەکات.[٢]زنجیرەکە لە نووسین و دەرھێنانی سکۆت فرانک بووە، کە لەگەڵ ئالان سکۆت کە خاوەنی مافی کتێبەکەیە، دروستی کردووە. چیرۆکەکە لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستپێدەکات و دەچێتە شەستەکانەوە، ژیانی بێث ھارمۆن (ئانیا تایلۆر-جۆی) بەدوای خۆیدا دەھێنێت، کە کەسێکی خەیاڵییە زۆر بلیمەتە لە شەتڕەنجدا لە سەرھەڵدانی بۆ لووتکەی جیھانی شەتڕەنج لەکاتێکدا لەگەڵ وابەستەیی بە ماددە ھۆشبەرەکان و کحولدا خەبات دەکات .نێتفلێکس لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ فیلمی The Queen’s Gambit ی بڵاوکردەوە، دوای چوار ھەفتە بووبووە زۆرترین بینەری کورتە زنجیرەی سیناریۆی نێتفلێکس، بەمەش بووە باشترین بەرنامەی نێتفلێکس لە ٦٣ وڵاتدا.[٣]زنجیرەکە ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا، لەگەڵ ستایشی تایبەتی بۆ ئەدای تایلۆر-جۆی، سینەماکاری و بەھاکانی بەرھەمھێنان. ھەروەھا وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن کۆمەڵگەی شەتڕەنجەوە وەرگرتووە بەھۆی وێناکردنی زۆرجار بە وردی شەتڕەنجە ئاست بەرزەکانی و داتاکان دەری دەخەن کە گرنگیدانی گشتی بۆ یارییەکە زیادکردووە. شاژنی قوربانی پێدان یازدە خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بەدەستھێنا، لەنێویاندا Outstanding Limited یان Anthology Series، بووە یەکەم نمایش لە خزمەتگوزاری ستریمینگدا کە براوەی ئەم پۆلە بێت. ھەروەھا زنجیرەکە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێنا:[٤] باشترین زنجیرەی سنووردار یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی و باشترین ئەکتەر – زنجیرە بچووکەکان یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی بۆ تایلۆر-جۆی. ھەروەھا خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی بەدەستھێنا بۆ نمایشی نایابی ئەکتەری ژن لە زنجیرەکە.[٥]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

ھەروەھا: شاژنی قوربانیپێدەر لە (ڕۆمان) وەرگیراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩، نێتفلێکس فەرمانی زنجیرەی بە بەرھەمەکە دا کە پێکھاتبوو لە شەش ئەڵقە. زنجیرەکە لە نووسین و دەرھێنانی سکۆتفرانک بووە، ھەروەھا لەگەڵ ئالان سکۆت زنجیرەکەیان دروست کردووە. ھەروەھا ئەو دووانە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار شانبەشانی ویلیام ھۆربێرگ کارییان کردووە. ئالان سکۆت لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداربووە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی کتێبەکە بخاتە سەر شاشە، کاتێک مافی سیناریۆی فیلمەکەی لە بێوەژنەکەی واڵتەر تێڤیس کڕی. زنجیرەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[٦][٧]

نووسین

[دەستکاری]

گاری کاسپارۆڤ پاڵەوانی پێشووی جیھانی شەتڕەنج و بروس پاندۆڵفینی ڕاھێنەری شەتڕەنج وەک ڕاوێژکار ڕۆڵیان گێڕا.[٨]پاندۆڵفینی پێش بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکە نزیکەی ٣٨ ساڵ پێشتر ڕاوێژکاری لەگەڵ تێڤیس کردبوو و ناوی «گامبیتی شاژن»ی ھێنایە ئاراوە. پاندۆڵفینی لەگەڵ ڕاوێژکاران جۆن پاوڵ ئاتکینسن و ئیپی ڕوبینگ چەند سەد شوێنی شەتڕەنجیان داڕشت بۆ ئەوەی بۆ بارودۆخە جیاوازەکانی ناو سیناریۆکە بەکاربھێنرێن.[٩]کاسپارۆڤ ساتەکانی گرینگی لە چیرۆکەکەدا پەرەپێدا، وەک کاتێک یارییەکی ڕاستەقینەی ساڵی ١٩٩٨ لە نێوانگراندماستەرەکان ئارشاک پترۆسیان و ڤلادیمێر ئاکۆپیان باشترکرا بۆ ئەوەی لێھاتوویی بێث پیشان بدات، یان یارییەکی ساڵی ١٩٩٣ لەنێوان ڤاسیل ئیڤانچوک و پاتریک وۆڵف بوو بە نموونەی یارییە یەکلاکەرەوەکە لە کۆتا ئەڵقەدا. شانبەشانی ڕاگەیاندنی فەرمانی زنجیرەکە، ڕاگەیەندرا کە ئانیا تایلۆر-جۆی وەک ڕۆڵی سەرەکی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ باس لەوە کرا کە مۆیسسئینگرام پەیوەندی بە کاستی زنجیرەکە کردووە. لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتی یەکەمی نمایشی زنجیرە بچووکەکە، ڕاگەیەندرا کە بیل کامپ، تۆماس برۆدی-سانگستەر، ھاری مێلینگ و ماریێل ھێلەر ڕۆڵی سەرەکییان تێدا دەبینرێت. لەبەرئەوەی زۆرینەی وێنەگرتنەکە لە بەرلینئەنجامدراوە، ڕۆڵە بچووکەکان زیاتر لەلایەن ئەکتەرە بەریتانی و ئەڵمانییەکانەوە پڕدەکرانەوە[١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. published، Andrea Park (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «The Frightening True Story Behind Those Green "Tranquility" Pills in 'The Queen's Gambit'». Marie Claire Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Miller، Sarah (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «The Fatal Flaw of "The Queen's Gambit"». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. White، Peter (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «'The Queen's Gambit' Becomes Netflix's Biggest Scripted Limited Series With 62M Checking Chess Drama». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «'The Queen's Gambit' Becomes Netflix's Biggest Scripted Limited Series With 62M Checking Chess Drama – Deadline». web.archive.org. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. Nast، Condé (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «The Queen's Gambit Has Everyone Buying Chess Boards». Vanity Fair (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. Erik (erik) (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Incredible Second Wave of Interest in Chess». Chess.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. Feinberg، Scott (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Emmys: 'The Queen's Gambit' Wins Best Limited Series». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «What Exactly Are Those Green Pills in 'The Queen's Gambit'?». Esquire (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. McHenry، Jackson (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «The Queen's Gambit Trailer: Anya Taylor-Joy Is a Troubled Chess Prodigy». Vulture (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. Petski، Denise (١٩ی ئازاری ٢٠١٩). «Netflix Orders 'The Queen's Gambit' Limited Series From Scott Frank; Anya Taylor-Joy To Star». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. «Netflix's 'The Queen's Gambit' Is Period Drama Done Right». Time (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]