قوتابخانەی کوردی بۆ سینەما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قوتابخانەی کوردی بۆ سینەما (یاخود بەشی سینەما لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین -ھەولێر) کۆلێژ یاخود قوتابخانەیەکی حکومی ئەکادیمیە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەشاری ھەولێر دامەزرا لەلایەن (د. سلێمان فائق تەقی)، کۆلێژەکە یەکەم زانینگەی ئەکادیمیە لە کوردستان کە بە شێوەیەکی پسپۆرانە زانستەکانی سینەما فێری خوێندکارانی دەکات، لەدوای چوارساڵ لە خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەسینەما بە فێرخوازەکانی دەبەخشێت، ئەم کۆلێژە لە دوو بەش پێک ھاتووە (دەرھێنان -نواندن)، تاکە دامەزراوەی ئەکادیمیە کە ھەموو پێداویستی و ئامرازە زانستیەکانی سینەمای بۆ دابیین کراوە، وانەکان بەشێوەی زارەکی و کردارەکی دەڵێنەوە، خاوەنی ستۆدیۆ و ھۆڵی سینەمای سەربەخۆی خۆیەتی، تاوەکو ئێستا سێ خولی دەرچوونی قوتابیانی ھەبووە و بەشێوەیەکی زانستی ڕاھێنانیان پێکراوە و لەناوەندەکانی سینەما و تەلەڤیزیۆن کاردەکەن.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتا بڕیار بوو وەک قوتابخانەیەکی پیشەیی سەربە وەزارەتی پەروەردە بکرێتەوە، دواتر بیرۆکەکە گۆڕدرا بۆ پەیمانگایەکی ھونەری یاخود بەشێک لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر، بەڵام بەھۆی ھاندانی میری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆششەکانی (د. سلێمان تەقی) وەک بەشێک لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]