قوتابخانەی ئەلمەھجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قوتابخانەی ئەلمەھجەر (بەعەرەبی: مدرسة المھجر)، یەکێکە لە کۆنترین قوتابخانە شیعرییەکان لە شیعری عەرەبیدا کە بانگھێشتیکردووە بۆ نوێکردنەوە، جگە لەوەی کە کاریگەری بەسەر کۆمەڵەی دیوان و قوتابخانەی ئەپۆلۆوە ھەبوو چونکە لەدەرەوەی وڵات درووست بوو و بڵاوبووەوە (لەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەمەریکای باشوور). ھۆی ئەوەی کە وای کرد کە ئەم قوتابخانە شیعرییە داوای نوێکردنەوە بکات، کاریگەربوونی بە ئەدەبی رۆژئاوایی بوو، بۆیە کۆمەڵێ شیعری زۆر ناسک و جوان و جیاوازیان نووسی لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمدا. بەڵام گۆڕانکارییەکانی کردیان زۆرێک سنووردا بوو، وەک گۆرانکارییەکانیان لە بابەتەکان ھۆنراوە و وێنە شیعرییەکان، ھەوڵی گۆڕینی کێشی شیعریشیان دا، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون. لەسەر ئەو بابەتانە دواون کە پەیوەندی بە ژیانی نوێ و ھاوچەرخ نوێوە ھەیە و لەسەر بابەتەکانی سروشت و مرۆڤایەتیش دواون.

جووتە کۆمەڵەی قوتابخانەی ئەلمەھجەر[دەستکاری]

لەنێو قوتابخانەی ئەلمەھجەردا، دوو کۆمەڵەی ئەدەبی درووست بوو، کە بریتی بوون لە: