فەریدە خەلەف
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
فەریدە خەلەف (لەدایکبووی ١٩٩٥، بەنزیکی) ناوێکی خوازراوی[١] ژنێکی ئێزدییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو و وەک کۆیلە مامەڵە و فرۆشتنی پێکرابوو. فەریدە توانی خۆی لەژێردەست چەکدارانی داعش ڕزگاربکات و بەرەو کەمپێک ڕابکات، دواتر فەریدە کتێبێکی لەبارەی ئەزموونی ژیانی خۆی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی ئەو کچەی لەدەست داعش ڕایکرد، لە کتێبەکەیدا فەریدە باس لەژیانی خۆی و کچە ئێزدییەکان دەکات لەژێردەستی داعش.[٢]
فەریدە لەگوندی کۆچۆ لەنێو چیاکان گەورەبوو. لە ساڵی ٢٠١٤، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو داعش ھێرشی کردە سەر گوندەکەیان. داعش ھەموو پیاو و کوڕە گەنجەکانی گوندەکەی کووشت، لەنێویشاندا باوک و برا گەورەی فەریدە. ژن و کچەکانیشیان لەنێویاندا فەریدە و ھاوڕێکەی ئەڤین، بەزۆرەملێ لەڕێگای پاسێکەوە برانە شاری ڕەقە لە سووریا، لەوێوە وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەی فرۆشتنیان پێوەکرا.[٣] فەریدە لەلایەن خاوەنە داعشییەکەیەوە بەخراپی لێیدەدرێت کە بەمھۆیەوە بینایی بۆچاوێکی لەدەستدەدات ھەروەھا بۆماوەی دوو مانگ نەیتوانیوە لەسەر پێ بڕوات.[٤] دوای ماوەیەک، فەریدە توای خۆی بگەیەنێتە یەکێک لە کەمپی پەنابەران. بەمەش خەلەف توانی بگاتەوە لای کۆمەڵگا و ئەندامانی خێزانەکەی کە ڕزگاریانببوو. بەڵام بەھۆی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کرابووە سەر ئەوا لەلایەن خێزانەکەیەوە حاشای لێکرا. دواتر فەریدە خۆی گەیاندە ئەڵمانیا، لەوێوە ھیوای ژیانێکی نوێی بۆدرووستبوو بۆ خوێندن و بوون بە مامۆستای بیرکاری. لە ساڵی ٢٠١٦، کتێبەکەی بڵاوکردەوە کەبەھاوبەشی لەگەڵ نووسەری ئەڵمانی ئەندریا ھۆفمان نووسرا، کتێبەکە پێشوازی ئەرێنی لێکرا. جەیمی بولۆچ کتێبەکەی فەریدەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.[٥][٣][٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.irishtimes.com/culture/books/the-girl-who-beat-isis-by-farida-khalaf-1.2833009
- ↑ رزگاربوویەکا ئێزدی چیرۆکا خۆ دکەتە پەرتۆک[بەستەری مردوو], لالش دھۆک.
- 1 2 Aspden، Rachel (١ی تەممووزی ٢٠١٦). «The Girl Who Beat Isis: My Story by Farida Khalaf and Andrea C Hoffmann – review». The Guardian.
- ↑ Ayed، Nahlah (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «'They raped us; they killed our men': Psychologist helps Yazidi women recover from trauma of ISIS captivity». CBC News.
- ↑ Khalaf، Farida (2016). Hoffmann، Andrea C. (ed.). The Girl Who Beat ISIS. لەلایەن Bulloch، Jamie وەرگێڕدراوە. Random House. ژپنک ٩٧٨-١-٩١٠٩٣١-٠١-١.
- ↑ MacGabhann، Frank (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «The Girl Who Beat Isis by Farida Khalaf». The Irish Times.
- ↑ Philp، Catherine (١٦ی تەممووزی ٢٠١٦). «The Girl Who Beat Isis: My Story by Farida Khalaf». The Times.
- ↑ Sheridan، Colette (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Book review: The Girl Who Beat Isis». The Irish Examiner. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |