فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی کەلکەتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی کەلکەتە (بە ئینگلیزی: Kolkata International Film Festival, KIFF) فیستیڤاڵێکی تایبەت بە فیلمە کە ساڵانە لە شاری کەلکەتەی ھیندستان بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزرا و سێوەمین فێستیڤاڵی فیلمی کۆن لە ھیندستان بە ئەژمار دێت.[١] فێستیڤاڵەکە لەلایەن «سەنتەری فیلمی بەنگالی ڕۆژاوا» لە لایەن حکوومەتی بەنگالی ڕۆژاوا بەڕێوەدەبرێت.

یەکەمجار لە دەھەی ٢٠٠٠ فیلمێکی کوردی لە یەڵماز گونەی لە فێستیڤاڵی نێنەتەوەییی فیلمی کەلکەتە ئیکران کرا. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٢یش فیلمی دراوسێیەکان لە مانۆ خەلیل ئیکرا کرا و ئەو لەو ساڵە لە بەشی «کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەسەر داھێنان لە وێنەی جوڵاودا» لە فێستیڤاڵەکەش یەکێک لە داوەرەکان بوو. لە بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێنەتەوەییی فیلمی کەلکەتە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەشێکی تایبەت بۆ سینەمای کورد لەژێر ناوی «سینەمای کوردی: لە گەڕان بەدوای شۆناسدا» ڕێکخرا کە لەتێدا حەوت فیلمی دەھێنەرانی کورد ئیکران دەکرێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Festagent, a directory of festivals from all over the world (India)". Festagent (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-02-02.
  2. ^ تایمزی ھیندستان: بۆ یەکەم جار لە ھیندستان؛ بەشی فیلمی کوردی بوو بە بەشێک لە «فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی کەلکەتە» (بە ئینگلیزی)، نووسینی پریانا داسگوپتا، نووسراو لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.