فێستیڤاڵی فیلمی چانگچون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی فیلم چانگچون (بە ئینگلیزی: Changchun Film Festival) ناوی فێستیڤاڵێکی فیلمی نێونەتەوەیییە کە ھەر دوو ساڵ جارێک لە شاری چانگچون لە چین بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی فیلمی چانگچۆن لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن «گرووپی فیلمی چانگچون» دامەزراوە و سپۆنسەرە دارایییەکانی دیکەی وەک «وەزارەتی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و سینەما»، «حکومەتی پارێزگای جیلین» و «شارەوانی چانگچون» پشتیوانی لێدەکەن. ھەرچەندە ئەم فێستیڤاڵە «نێونەتەوەیییە»، بەڵام خەڵاتە سەرەکییەکەی کە ناوی «ئاسکی زێڕین»ە، ھەرگیز بە ھیچ فیلمێک لە دەرەوەی چین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا نەدراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]