فێرڤیو مۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فێرڤیو مۆڵ(شاباژێڕ)ەوە ڕەوانە کراوە)

فێرڤیو مۆڵ (کە سی ئێف فێرڤیو مۆڵ یشی پێدەوترێت)[١] ناوەندێکی بازرگانی گەورەیە لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، ڕووبەرەکەی ٨٠ھەزار مەتری چوارگۆشەیە. لەساڵی ١٩٧٠ کراوەتەوە، ئەم شاباژێڕە ١٨٠فڕۆشگاو کۆگای جۆربەجۆری تێدایە لەگەڵ کۆمەڵگای نمایشی سینەمایی. کەوتۆتە بەشی باکوری خۆرھەڵاتی شارەکە، شەقامی دۆن مێڵس Don Mills Road و شەقامی شیپەرد Sheppard Avenue Eastکەوتونەتە خۆڕھەڵات و باکوری باژێرەکە، فێرڤیو مۆڵ کەوتۆتە ناوچەی نۆرس یۆرکNorth York لە تۆرەنتۆ.

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

ئەم ناوەندە لە دوو بەش پێکھاتووە بەشی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوا، بەشی خۆرھەڵاتی بریتیە لە ھێدسن بەی وە بەشی خۆرئاوای ئوربان بیھێیڤەر، کۆگاکانی جلوبەرگ بریتین لە ١٧٠کۆگا لەگەڵ چەندین کۆشک.[٢] ھەروەھا ماڵی سینەماشی ھەیە لەگەڵ چێشتخانە و چەندین بنکەی بازرگانی. جێگای پشوو دان و کات بەسەربردنی کەسی و خێزانی تێدایە، جگە لە ھەبوونی لقی بەنکی و دانی پارە و ژمێریاریی.

ھەروەھا لەپاڵ فێرڤیۆمۆڵ لقێکی پەرتووکخانەی تۆرەنتۆ کراوەتەوە لەگەڵ بنکەیەکی چاودێری تەندروستی کە دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی و ددانساز و چاویلکەسازی تێدایە.

ھەروەھا فێرڤیۆمۆڵ دەکەوێتە سەر ھەردوو ڕێگای خێرای ٤٠١ و ٤٠٤. فێرڤیومۆڵ ھەموو خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و گواستنەوە و ھۆینی میترۆ و پاس و گۆڕەپانی تەکسی لەخۆ دەگرێت.

یەکێک لە دەروازەکانی فێرڤیو مۆڵ

ئەم شاباژێڕە لە ٥٠٪خاوەنداریێتی دەکرێت لەلایەن (کادیلاک فێرڤیو) وە لە ٥٠٪ خاوەنداریەتی دەکرێت لەلایەن ئیڤان ھۆی. کە یەکێکن لە دوو خاوەن موڵک و بازرگانی گەورەی کەنەدا.

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cadillac Fairview to rename Eaton Centre, other Canadian shopping centres". Archived from the original on 1ی Augustی 2018. Retrieved September 13, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "CF Fairview Mall | Mall Stores". Retrieved May 2, 2017.

سەرچاوەکان[دەستکاری]