فیلم ١٣٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فیلم ١٣٥ (بە ئینگلیزی: 135 Film) ناوی فەرمی ئەو فیلمە فۆتۆگرافییەیە کە لە ئێستادا زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە. بەپێی ئای ئێس ئۆ ١٠٠٧ دیاری کراوە، لەلایەن کۆمپانیای کۆداکەوە لە ساڵی ١٩٣٤ ناسێنراوە، بۆ دروستکردنی وێنە دروست کراوە، نەک فیلم.[١] پانییەکەی ٣٥ ملیمە، ھەر بۆیە زۆرجار پێی دەوترێت فیلمی ٣٥ ملیم. بە خێرایی لە ناوبانگدا گەشەی کرد، تا کۆتایییەکانی شەستەکان لە "فیلم ١٢٠" زیاتر بەناوبانگتر بوو. لەو کاتەوە تا ئێستا بەناوبانگترین فۆرماتی فیلمی فۆتۆگرافی بووە. سەرەڕای کێبڕکێی فۆرماتەکانی وەک ٨٢٨، ١٢٦، ١١٠ و APS، بەڵام تا ئەمڕۆش ھەر بەناوبانگترینە. ئەم فیلمە بە درێژی جیاواز بەردەستە وەک ٢٤ یان ٣٦ چوارچێوەی ستاندارد. ھەر چوارچێوەیەکی ئەم جۆرە فیلمە بەزۆری درێژییەکەی ٣٦ ملم و پانییەکەی ٢٤ ملم دەبێت. لەبەر ئەوەی چوارچێوەکانی سەر فیلمی بەرکەوتوو جیا نەکراونەتەوە، ھەندێک لە کامێراکان دەتوانن قەبارەی چوارچێوەی گەورەتر یان بچووکتر لە قەبارەی ستانداردی سەر فیلم بەرھەم بھێنن. ئەم قەبارە جیاوازانە بە گشتی بۆ مەبەستی تایبەت وەک دروستکردنی وێنەی پانۆراما بەکاردەھێنرێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The History of Kodak Roll Films". Archived from the original on 2004-04-09. Retrieved 2007-11-10.