فڵچەی ددان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەند فڵچەیەکی ددان

فڵچەی ددان (بە ئینگلیزی: Toothbrush) ئامرازێکی خاوێنکردنەوەیە، بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ددانەکان و پووک و ھەزمان. لە سەرێک پێکدێت کە دەرزەیەک دەزووی پلاستیکی لەسەر جێگیرکراون، ئەم سەرە بە دەسکێکەوە چەسپکراوە، بەھۆیەوە فڵچەکە بەکاردەھێنرێت. ئاسایی بۆ پاککردنەوە، فڵچەی ددان بە تەنیا بەکارناھێنرێت، بەڵکوو لە ھەویری ددان کەڵک وەردەگیرێت، بەوەی بڕێک لەو ھەویرە لەسەر فڵچەکە ڕوودەکرێت، ئەم ھەویرە کە پێکھاتووە لە فلۆرید یارمەتیی خاوێنکردنەوەی ددانەکان دەدات.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]