فلیکس سانچێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فلیکس سانچێز باس (بە ئیسپانی: Félix Sánchez Bas؛ لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی ئیسپانییە، ئێستا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێکوادۆرە.

زۆربەی ژیانی پیشەیی لە قەتەر بەسەربردووە، سەرەتا وەکو ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی وڵاتەکە دەستبەکاربووە، تا لە ٢٠١٧ بووە بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر، جامی ئاسیای ٢٠١٩ی بەدەستھێناوە، لە جامی ئاڵتوونی کۆنکاکافی ٢٠٢١ گەیشتووەتە قۆناغی نیوەی کۆتایی، پاش ماڵئاوایی قەتەر لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، قەتەری بەجێھێشت. دواتر بوو بە ڕاھێنەری ئێکوادۆر.

کاروانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

قەتەر[دەستکاری]

سانچێز ڕاھێنەری لاوانی بارسێلۆنا بوو، لە ٢٠٠٦ ڕوویکردە قەتەر و لە ئەکادیمیای ئەسپایەر دەستبەکاربوو. لە ٢٠١٣ وەکو ڕاھێنەر لاوانی خوار ١٩ ساڵانی قەتەر دیاریکرا، پاڵەوانیەتی خوار ١٩ ساڵانی ئاسیای ٢٠١٤ی بەدەستھێنا. پاشان ڕاھێنەرایەتی لاوانی خوار ٢٠ و ٢٣ ساڵانی قەتەری کرد.

لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ سانجێز بوو بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی قەتەر، ١٦ی ئاب، یەکەم یاریی ئەنجامدا، کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر بە ئەندۆرا، ١-٠ براوە بوو. قەتەر لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ سەرنەکەوت، لە جامی کەنداوی عەرەب ٢٤ لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد.

سانچێز سەرکردایەتی قەتەری کرد بۆ بەدەستھێنانی یەکەم نازناوی کیشوەری، کە جامی ئاسیای ٢٠١٩ بوو، سەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەی بە سەرکەوتن تەواو کرد، لە یاری کۆتاییدا، ٣-١ لە ژاپۆنی بردەوە و بوو بە پاڵەوان.

لەمانگی ئایاردا، گرێبەستێکی نوێی تا جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ واژوو کرد. دواتر قەتەر بانگھێشتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ کرا، لە قۆناغی کۆمەڵە ماڵئاوایی کرد. لە جامی کەنداوی عەرەب ٢٤ی قەتەر، گەیشتە نیوەی کۆتایی.

قەتەر بانگھێشتی جامی ئاڵتوونی کۆنکاکافی ٢٠٢١ کرا، گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی. لە کۆتایی ساڵدا و لە جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١ لە قەتەر، پلەی سێیەمی بەدەستھێنا. لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣، قەتەر جێگەی خۆی لە پاڵەوانیەتیەکە کردەوە.

قەتەر وەکو خانەخوێ لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بەشداربوو، سەرجەم یارییەکانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان دۆڕاند، پاڵەوانیەتیەکەی بە تۆمارکردنی تاکە گۆڵێک کۆتایی پێھێنا. لە کۆتایی ساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچوو، نوێیان نەکردەوە.

ئێکوادۆر[دەستکاری]

لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣، سانچێز گرێبەستێکی ٤ ساڵی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێکوادۆر واژوو کرد، لەیەکەم دەرکەوتنیدا، لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە ئوسترالیا ١-٠ دۆڕا.

ئاماری ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

ھەتا ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
تۆماری ڕاھێنەرایەتی بەپێی تیم
ھەڵبژاردە لە بۆ تۆمار س.
یاری ب ی د ٪ بردنەوە
خوار ١٩ ساڵانی قەتەر ١ی تەممووزی ٢٠١٣ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ١٠ ٩ ١ ٠ ٩٠٫٠
خوار ٢٠ ساڵانی قەتەر ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ٢ی تەممووزی ٢٠١٧ ١٢ ٢ ٢ ٨ ١٦٫٧
خوار ٢٣ ساڵانی قەتەر ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ٣٢ ١٠ ٩ ١٣ ٣١٫٣
قەتەر ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ٨٩ ٤٦ ١٦ ٢٧ ٥١٫٧
ئێکوادۆر ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ بەردەوامە ١٠ ٦ ٢ ٢ ٦٠٫٠
کۆی گشتی ١٥٣ ٧٣ ٣٠ ٥٠ 0٤٧٫٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]