فرێد دەیڤس (یاریزانی سنووکەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرێد دەیڤس
لەدایکبوون١٤ی ئابی ١٩١٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Chesterfield لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیرۆزکردن٦ی ئەیلوولی ١٩١٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦ی نیسانی ١٩٩٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٤ ساڵ ژیاوە)
Denbigh لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەSnooker player لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانJoe Davis لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Officer of the Order of the British Empire
  • Snooker Hall of Fame لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فرێد دەیڤس ( بە ئینگلیزی:Fred Davis؛ لەدایکبووی ۱٤ی ئابی ۱۹۱۳ – مردووی ۱٦ی نیسانی ۱۹۹٨) یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیز بوو لە یارییەکانی سنووکەر و بیلیارد. لە ساڵانی ١٩٤٨ تا ١٩٥٦ هەشت جار براوەی پاڵەوانێتی جیھانی سنووکەر بووە، ھەروەھا دووجار براوەی پاڵەوانێتی جیھانی بیلیارد بووە.برای جۆ دەیڤس بوو کە ١٥ جار پاڵەوانی جیھانی سنووکەر بووە؛ ئەو دوو یاریزانە تاکە دوو یاریزان بوون کە ھەردوو پاڵەوانێتی جیھانی سنووکەر و بیلیاردی ئینگلیزییان بەدەستھێناوە و فرێد لە پلەی دووەمی لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتی جیھانی سنووکەریان بەدەستھێناوە، لە دوای جۆ.


ژیانی پیشەگەرانەی دەیڤس لە ساڵی ١٩٢٩ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا وەک یاریزانی بیلیارد دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٣٧ لە یەکەم پاڵەوانێتی جیھانی سنووکەردا بەشداری کرد و دوای سێ ساڵ گەیشتە یاری کۆتایی و بە ئەنجامی ٣٦-٣٧ بە جۆ دۆڕا. لە ساڵی ١٩٤٧ەوە دەیڤس لە پێنج یاری کۆتایی لەسەریەک بەرامبەر یاریزانی سکۆتلەندی واڵتەر دۆناڵدسۆن یاری کرد و سێ یاری کۆتایی بردەوە. کاتێک ئەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی ١٩٥٢ دا تێکەڵ بە پاڵەوانێتی جیھانی یارییە پیشەگەرەکان بوو، دەیڤس پێنج پاڵەوانێتی دیکەی بەدەستھێنا، سێ جار لە دۆناڵدسۆنی بردەوە و دواتر دووجار لە جۆن پولمانی بردەوە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

فرێد دەیڤس لە ١٤ی ئابی ١٩١٣ی لە شاری چێستەرفیڵد لە ویلایەتی دێربیشایر لەدایک بووە.بچووکترینی شەش منداڵە جۆی برای کە یاریزانی سنووکەر بوو و ١٢ ساڵ لە خۆی گەورەترە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Davis, Joseph [Joe] (1901–1978), billiards and snooker player | Oxford Dictionary of National Biography". web.archive.org. 2019-09-03. doi:10.1093/ref:odnb/9780198614128.001.0001/odnb-9780198614128-e-31013. Retrieved 2022-10-31.
  2. ^ "Joe Davis | British billiards and snooker player | Britannica.com". web.archive.org. 2018-06-22. Retrieved 2022-10-31.