غولام سوغرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
غولام سوغرا

غولام سوغرا، ٢٠١١، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
نەتەوەپاکستانی
پیشەچالاکوان
ناسراوە بەبراوەی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

غولام سەغری (لە دایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٧٠؛ گوندی محەممەد عەرەب سۆلانگی، ھەرێمی سیند، پاکستان)[١] ژنە چالاکوانی پاکستانییە. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[٢][٣][٤]

ژیان[دەستکاری]

سوغرا ئەوکاتەی تەمەنی دوانزدە ساڵان بوو، بەزۆر بەشوودرا، بەڵام دوای شەش ساڵ بوو بەیەکەم ژن لە گوندەیە کە جیاببێتەوە لە ھاوسەرەکەی (تەڵاق).[٥] ئەوکاتەی سوغرا دەیویست بچێتە قوتابخانە، ئەوا لەلایەن براکەیەوە لێی دەدرا، دواتر لەماڵەوە توانی بخوێنێت. غولام یەکەم خانمی گوندەکەیان بوو کە بتوانێت قۆناغی ئامادەیی تەواوبکات. دواتر بووە یەکەم مامۆستای ئافرەتیش لە گوندەکەی.[٦] غولام ھەستی کرد کە کۆمەڵێک ھۆکار ھەن کە وادەکات ژن لە قوتابخانە وانە نەڵێتەوە کە زۆربەیان نەریت و کۆمەڵگا بوون، بەڵام یەکێک لەو ھۆکارانەش کە ئەو درکی پێکرد ھەژاری بوو.

دواتر غولام سوغرا بووە دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی مارڤی بۆ گەشەپێدانی گوندەکان لە پاکستان، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی داھات و خەرجکردنی لەپێناو بەرزکردنەوەی وشیاری لەبوارەکانی مافەکانی مرۆڤ، تەندرووستی، خوێندن و گەشەپێدانی کۆمەڵگا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ghulam Sughra Solangi a woman of courage ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەیلی تایمزی پاکستانی، لە AUGUST 25, 2017 لەلایەن سەلمان عەلی بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا "Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards". U.S. Department of State. Retrieved 27 November 2014.
  3. ^ "Education key to changing women's lot". Archived from the original on December 5, 2014. Retrieved September 5, 2014. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards". 30 June 2011. Archived from the original on 25 May 2019.
  5. ^ Ghulam Sughra January 27, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Ashoka.org, Retrieved 16 July 2016
  6. ^ "Events 2011 - Embassy of the United States Islamabad, Pakistan". Islamabad.usembassy.gov. Archived from the original on 5 December 2014. Retrieved 27 November 2014. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.