عەمباری دراوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەمباری دراوەکان
عەمباری دراوەکان، کۆگای دراوە یان خانەی دراوەکان‌، بەئینگلیزی (data warehouse)[١]

مەبەست لە بنکەدراوەیەکی کۆمپیوتەرە، کە دراوەکان کۆگا دەکات، ڕێک دەخات، و سازیان ئەدات بە شێوەیەک، کە مامەڵەکردن لەگەڵ دراوەکاندا ئاسان بێت. خانەیان لێ پێک دەهێنێت.

ئامانجی کۆگای دراوەکان[دەستکاری]

هەر خانەیەکی دراوەکانیش چەند ئامانجێکی سەرەکییان هەیە، لەوانە:

١. پۆلێن کردنی دراوەکان بە گوێرەی بابەت، بەو واتایەی ڕێکخستنی دراوەکانی کە بابەتەکانیان پەیوەندییدارن و لێک نزیکن.

٢. گۆڕینی کات و ڕێکەوت، واتە لە کاتی دەستکاری کردنی دراوەکاندا ڕێکەوتی دوا گۆڕانکاری سەر دراوەکان تۆمار دەکرێت، هاوکات هەموو مێژووی گۆڕانکارییەکان پاشەکەوت دەکرێت.
٣. دراوەکان لە سڕینەوە و گۆڕینیان بە هیتر بپارێزێت، سڕینەوەی تەواوی نییە، بەڵکو ڕاپۆرت کردن هەیە، تۆماری ئەو دراوانەی تیا دەکات کە سڕاونەتەوە.
٤. تەواوکاریی، واتە هەموو دراوەکانی ناو دامەزراوەیەک. بۆ نموونە چەند بەرنامەیەکی بەکاربەری، کە لە دامەزراوەیەکدا بەکار دەهێنرێن و بنکەدراوەی جیاجیایان هەیە، هەموویان کۆ دەکاتەوە و ڕێکیان دەخات.

عەمباری دراوەکان، مۆڵگەی تەواوی دراوە و زانیاریەکانن، کە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی شیکردنەوە و داخوازیکردنیان. لێرەوە دراوەکان و زانیاریەکان کە لە چەندین سەرچاوەوە کۆکراونەتەوە جودا دەکرێنەوە، پوختە دەکرێن و ئامادەباش دەبن کە بە ئاسانی داخوازییەکانیان بەسەردا جێ بەجێ ببێ[٢].

کاری کۆگای دراوەکان[دەستکاری]

بەکورتی دەتوانین کاری عەمباری دراوەکان لە:

  • ڕاپۆرتکردن و پیشاندانی پوختەی دراوەکان لە بۆردێکی بەڕێوەبردندا و دانانی ئاگادارکردنەوە
  • بوونی پێوەر و پێناسکردنی ئاستی چووستی و کلیلی دۆزینەوە
  • شیتەڵکاری (بۆ وێنە OLAP) و پێدانی واتا بە ناوەڕۆک و لکاندنی دراوەکان.


سەرچاوە[دەستکاری]