عەبير قاسم حەمزە
عەبیر قاسم حەمزە ئەلجەننابی (١٩ی ئابی ١٩٩١ – ١٢ی ئازاری ٢٠٠٦) کچێکی عێراقی بووە و خەڵکی شارۆچکەی مەحموودییە بوو لە باشووری بەغدا، تەمەنی ١٤ ساڵ بووە کاتێک دەستدرێژی بە کۆمەڵی کراوەتە سەر و دواتر لەلایەن سەربازە ئەمریکییەکانەوە کوژراوە، کە پێشتر دایکی و باوکی و خوشکە بچووکەکەی کە تەمەنی ٥ ساڵ بوو کوژرابوون لە مانگی ئازاری ٢٠٠٦.
تاوان
[دەستکاری]سەربازە ئەمریکییە تۆمەتبارەکان کە تا ئێستا ٤ کەسیان سزا دراون، بریتین لە پۆڵ کۆرتێز، جێسی سپێلمان، جەیمس پارکەر، ستیڤن گرین و برایان ھاوارد. ھەموویان ئەندامی فرقەی ١٠١ی ئاسمانین کە بنکەکەی لە فۆرت کامپبێل بوو.[١]
لەو کاتەوە پێنج سەرباز لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەدا تۆمەتبار کراون. چوار کەسیان سزای زیندانیکردنیان لە نێوان پێنج بۆ ١١٠ ساڵدا سەپێندرا. جێسی سپێلمان سزای ١١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پۆڵ کۆرتێزیش سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی بەھۆی دانپێدانانی بە ئەنجامدانی تاوانەکە لە سزای لەسێدارەدان ڕزگاری بوو. ھەروەھا جەیمس پارکەر سزای ٩٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، پێنجەمیش، ستیڤن گرین، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە ژوورەکەی خۆیدا لە ئەمریکا بە خۆکوژراوی دۆزرایەوە.[٢]