عادل فیردەوسیپوور
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| عادل فیردەوسیپوور | |
|---|---|
| عادل فردوسیپور | |
| لەدایکبوون | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ تاران |
| زانکۆ | |
| پیشە | ڕۆژنامەوان، بەرھەمھێنەری فیلم، پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی، وەرگێڕ، بێژەر |
| شوێنکار | |
| کارەکان | Navad |
| واژوو | |
عادل فیردەوسیپوور (بە فارسی: عادل فردوسیپور؛ لەدایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤) پەیامنێری تۆپی پێ، بەرھەمھێنەر، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی، ئەکتەری دەنگی، وەرگێڕ و مامۆستایەکی زانکۆی ئێرانییە.
فیردەوسیپوور لە ساڵی ١٩٩٣ وەک ڕۆژنامەنووس لە گۆڤارە وەرزشییەکان دەستیپێکردووە و دواتر وەک پەیامنێری وەرزشی لە تەلەڤیزیۆن کاری کردووە. دوای ڕاپۆرتکردن لەسەر یارییەکانی تۆپی پێی مۆندیال لە ساڵی ١٩٩٨ ناوبانگی دەرکرد و لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرنامەی ٩٠ی بۆ پێداچوونەوە بە تۆپی پێی ئێران دیزاین و ئامادەکرد. ھەتا ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەوە دوورخرایەوە، ٩٠ی نمایش کردووە و ئەم بەرنامەیە ھەمیشە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و باشترین بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن دادەنرا. ئەو ھەروەھا بەرھەمھێنەری بەرنامە بەناوبانگەکانی تری وەک تۆپی پێ ١٢٠ و تۆپی پێ ٣٦٠ بووە. عادل فیردەوسیپوور لەنێو کەسایەتییە تەلەڤیزیۆنییە ئێرانییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە و لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانەوە ھەندێک نازناوی لەسەر دانراوە وەکوو: «باشترین پەیامنێری تۆپی پێ»، «باشترین پێشکەشکار» و «باشترین کەسایەتیی تەلەفزیۆن». فیردەوسیپوور جگە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەکانی تۆپی پێ لە تەلەڤیزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەرھەمەکانیشی وەرگێڕاوە و یەکێکە لە مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی شەریفە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «غیبت سؤالبرانگیز عادل فردوسیپور و جواد خیابانی در تلویزیون». ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٩.