بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەین مەکمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەین مەکمان

شەین لە میانەی نمایشێکی هەفتانەی ″RAW″ - ٢٠٠٩
لەدایکبوون
شەین براندن مەکمان

(١٩٧٠-٠١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
گەیثێرزبێرگ، ماریلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان[١]
پیشەبازرگان ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری WWE ، زۆرانبازی WWE (١٩٩٠ - ٢٠١٧) ، بەڕێوەبەری پێشووتری گشتی جێبەجێکاری نمایشی ″Smackdown - سماکداون′′(٢٠١٦)
چالاکبوون١٩٩٠ - ٢٠١٧
کارجێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئایدیەنۆمیکس[٢]
ھاوسەرماریسا مەکمان (ھاوسەرگیری ١٩٩٦)
مناڵ(ەکان)٣
باوان(ەکان)ڤینس مەکمان (باوك)

ڵیندا مەکمان (دایک)

ستێفانی مەکمان (خووشك)
خێزانمەکمانەکان
ناو(ەکان)ی گۆڕەپانشەین مەکمان
شەین ستیڤنز
Billed height٦ پێ ٢ ئینچ[٣]
Billed weight٢٣٤ پاوەن[٣]
Billed fromگرێنیچ، کەنێتیکت
نیویۆرک سیتی[٣]
مەشقپێکراو لەلایەنتۆم پریچەرد
ئال سنۆو
فیڵ نێرس
سێرجنت سلۆتەر
ڕاندی ساڤەج
یەکەم دەرکەوتن١٩٨٨

شەین براندن مەکمان[٤] (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩۷٠)[٥] بازرگان و زۆرانبازی پێشووی پیشەگەری WWE بوو. ئێستا جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئایدیەنۆمیکسە، کە پێشتر ناوی گرووپی سێڤن ستارس کڵاود بوو. هەروەها بەرهەمهێنەری دەبلیوو دەبلیوو ئییە.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

شەین براندن مەکمان لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ لە گەیثێرزبێرگ، ماریلاند لەدایکبووە بە کوڕی ڤینس و لیندا مەکمان.[٥] ئەو یەک خوشکی هەیە، ئەویش ستیفانی مەکمانە.[٤]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

مەکمان هاوسەری ماریسا مازۆلایە.[٦] سێ کوڕیان هەیە: دێکلان (لەدایکبووی ٢٠٠٤)، کێنیەن (لەدایکبووی ٢٠٠٦)، ڕۆگەن (لەدایکبووی ٢٠١٠).[٧][٨] کوڕەکانی لە ڕێسڵمەینیا ٣٢دا دەرکەوتن، بە هاوشانیکردنی تا گۆڕەپانەکە لە یارییەکەی دژی ئەندەرتەیکەردا؛ کوڕەکانی چەند جارێکیش لەناو بینەرەکاندا دەرکەوتوون.[٨]

مەکمان زۆرجار کراسی بەیسبۆڵ لەبەردەکات بۆ یارییەکانی، کە لەسەر پێشەوەکەی نووسراوە «شەین ئۆ ماک» و دواوەکەشی «مەکمان»ە، لەگەڵ ناوی بۆنەکە کە تێیدا بەژدارە، یان وشەیەکی تر کە پەیوەندی بە یارییەکە و/یان بەرامبەرەکەیەوە هەیە. کاتێک ڤینسی باوکی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرا لە پلەیبۆی، ئاماژەی دا کە هەرچەندە شەین ڕاستلەرە، بەڵام زۆرجار بۆکسی چەپلەر دەهاوێت. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧دا، مەکمان تووشی ڕووداوێکی هەلیکۆپتەر بوو، بەڵام بە سەلامەتی دەرچوو.[٩][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

مەکمان هەوادارێکی سەرسەختی هونەری جەنگیی تێکەڵە. مەشقی جیوجیتسوی برازیلی لەژێر دەستی ڕێنزۆ گرەیسی، و مەشقی موای تای لەژێر دەستی فیڵ نێرسدا دەکات.[١٠]

میدیای دیکە

[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٦، بە یەکێک لە «٥٠ بەھێزترین پیاوانی ژێر تەمەنی ٤٢ ساڵ»ی گۆڤاری دیتەیڵدا ناونرا.[١١]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
فیلم
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٩Beyond the Matخۆیبەڵگەفیلم
٢٠٠٢Rollerballگەورەی میدیای ئەمریکیدەرکەوتنی کامیۆ
تەلەڤیزیۆن
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٩NCIS: Los Angelesبریکاری تایبەت ستیڤ ئیڤەنس٢ ئەڵقە

یارییە ڤیدیۆییەکان

[دەستکاری]
ساڵناو تێبینی
١٩٩٩WWF Attitude تەنھا دەنگ
WWF WrestleMania 2000
٢٠٠٠WWF No Mercy
WWF SmackDown!
WWF SmackDown! 2: Know Your Role
٢٠٠١WWF SmackDown! Just Bring It
٢٠٠٢WWE WrestleMania X8
٢٠٠٦WWE SmackDown vs. Raw 2007
٢٠٠٧WWE SmackDown vs. Raw 2008
٢٠٠٨WWE SmackDown vs. Raw 2009 NPC
٢٠٠٩WWE SmackDown vs. Raw 2010 NPC
٢٠١٢WWE '13
٢٠١٤WWE SuperCard
٢٠١٥WWE 2K16
٢٠١٦WWE 2K17
WWE Champions
٢٠١٧WWE 2K18
WWE Mayhem
٢٠١٨WWE 2K19
٢٠١٩WWE 2K20
٢٠٢٠ WWE 2K Battlegrounds

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Leiker، Ken؛ Vancil، Mark، eds. (٢٠٠٣). WWE Unscripted. Pocket Books. لاپەڕە ٢٠١. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٣٤-٧٧٦١-١.
  2. «Ideanomics». ideanomics.gcs-web.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 «Shane McMahon's WWE bio». WWE. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 «WWE». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  5. 1 2 «WrestleMania X8 Shane McMahon FAQ – IGN FAQs». IGN.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  6. Oliver، Greg. «Shane McMahon aiming for respect». Slam! Sports. Canadian Online Explorer. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. Stein، Michelle. «Shane McMahon Has Been Married for More Than 20 Years». Distractify. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. 1 2 Werner، Barry (٣ی نیسانی ٢٠١٦). «Shane McMahon makes WrestleMania 32 entrance with his three sons». Foxsports.com. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. TMZ staff (١٩ی تەممووزی ٢٠١٧). «WWE'S SHANE MCMAHONHELICOPTER CRASHES... Escapes Uninjured». TMZ. Los Angeles: Time Warner. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. Michael Stets (٢٥ی ئازاری ٢٠١٦). «Renzo Gracie training Shane McMahon, insists WWE superstar 'in the best shape of his life'». MMA Mania.
  11. «The Power 50: Details Article on men.style.com». Detail Magazine. تشرینی یەکەم 2006. لە ڕەسەنەکە لە 27ی ئەیلوولی 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە 17ی تەممووزی 2007 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]