شەڕی چوار ڕۆژە
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

شەڕی چوار ڕۆژە شەڕی دووھەمی نێوان «ھۆڵەندا- ئانگلۆ» بوو کە شەڕێک بوو لەنێوان ھێزە دەریایییەکانی ئەم دوو وڵاتەدا. ئەم شەڕە لە ١ی حوزەیرانی ١٦٦٦ەوە دەسی پێکرد و تا ڕۆژی چواری ئەو مانگە درێژەی کێشاوە. ئەمە درێژخایەنترین شەڕی دەریایی بووە لە مێژوودا ھێزەکانی ھۆڵەندا زەبرێکی قورسیان لە ھێزەکانی دەریایی بەریتانی دا. ھێزەکانی بەریتانیا تووشی ھەڵە بوون و لایان وابوو کە ھێزەکانی دەریایی ھۆڵەندا بە باشی ڕانەھێنراون، ھەر ئەم بۆچوونەش تووشی خەسارێکی قورسی کردن. لەم شەڕەدا نزیکەی ١٠ پاپۆڕی بەریتانی نوقم بوون و نزیکەی ١٥٠٠ کەسیشیان لێ کوژرا، لە نێوان ئەم کوژراوانەدا دوو کەسی گرنگی ھێزی دەریایی بەریتانیش تێدا بوو ئەوانەش سێر کریستۆفێر مانگس و سێر ڤیلیام بێرکلی بوون جیا لەمانە نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی بەریتانیش بەدیل گیران. ھێزەکانی ھۆڵەندا ٤ پاپۆڕیان نووقم بوو و پتر لە ١٥٥٠ سەربازیشیان لێکوژرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Four Days' Battle»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |