شەڕی دووەمی تکریت
ڕواڵەت
| شەڕی دووەمی تکریت | |
|---|---|
| بەشێکە لە | شەڕ لە عێراق |
| جێ | تکریت |
| پۆتانی شوێن | ٣٤°٣٦′٠″N ٤٣°٤١′٠″E |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢ی ئازاری ٢٠١٥ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ |
| بەشداربوو | دەوڵەتی ئیسلامی، ھێزە چەکدارەکانی عێراق، حەشدی شەعبی |
![]() | |
شەڕی دووەمی تکریت شەڕێک بوو کە تێیدا ھێزەکانی عێراق شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدینیان کۆنترۆڵکردەوە. شەڕەکە لە نێوان ھێزەکانی عێراق (ھێزەکانی حکوومەت، حەشدی شەعبی، و ٧٠٠ بۆ ١٠٠٠ چەکداری ھۆزە سوننەکان) بووە، کە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن ئێرانەوە لە دژی داعش. تکریت دەکەوێتە باکووری بەغدا و سامەڕا و ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووباری دیجلە، دوای جموجۆڵی بەرفراوانی داعش لەکاتی ھێرشێکیدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ شارەکە کەوتە دەستیانەوە، لە ٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێزەکانی عێراق تەواوی شاری تکریتیان کۆنترۆڵکرد.
