شەملێ شەملێ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
شەملێ شەملێ (بە کوردیی باکووری: Şemlê Şemlê)، گۆرانییەکی فۆلکلۆری بەناوبانگی کوردیییە کە لە ناوچە کوردنشینییەکانی تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە. گۆرانییەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی شەملێ، کە بە قژی ڕەش و چاوی ڕەشی ڕوخساری دەکەوێتە بەر باسی خەڵکی ئەو سەردەمە. دەقی گۆرانییەکە گوزارشت لە سەرسامی ھۆنراوەنووسەکە دەکات بۆ شەملێ.
گۆرانییەکە لەلایەن گەلێک لە گۆرانیبێژانی کوردەوە پێشکەش کراوە و گوتراوەتەوە، و جیا لە کوردیش، لەلایەن ھونەرمەندانی تورکەوە کەڤەر کراوە.
ئاوازی گۆرانییەکە سادەیە، و دەنگێکی جیاوازی کوردی ھەڵگرتووە کە بە بەکارھێنانی ئامێرە سادەکانی ساز و دەف و تەپڵ دەگوترێتەوە. دەقەکانی بە شێوەیەکی تایبەت بە شێوەزاری کورمانجی سەروو بێژەدەکرێت، وەلێ ھەندێک وشەی گۆرانییەکە لە شێوەزارەکانی دیکەی کوردیشدا ھەن.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Şemle (Full Song & Lyrics) - Koma Rozerîn - Download or Listen Free - JioSaavn (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی)، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ https://chordu.com/chords-tabs-kimbureyhan-şemlê-cover--id_XuJ6Hy0IYqg