وتووێژ:ئێسکی بەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە چالاک ئەگەر دڵنیای لەوە کە ئێسکی بەر باوە، ئیرادی نییە، بەڵام جون لە کوردەواریدا بەو شوێنە دەڵێن شەرم، دیارە ئێسکەکەشی هەر بەو ناوەیە. بەڵام ئەگەر دڵنیا نیت، دەستکارییەکەتم بەدڵ نییە و جێگەی پێداچوونەوەیە!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڵێ ئەگەر دڵنیا نەبام نەم‌دەگواستەوە. سەیری سێ وشەنامەم کرد ھەر بەر ھاتبوو. دوایی شەرم زیاتر بە ھی ژنان دەڵێن (سەیری ھەنبانەبۆرینەش بکە) بۆیە بۆ بابەتەکەی ئێمە کە ھی ھەر دووک جنسە باش نییە (ئەگەر چی ھۆکاری گواستنەوەکە باوبوونەکەی بوو).--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
======[دەستکاری]

کاکە چالاک، سپاس! دڵنیاییەکەی جەنابت بە دڵ وەردەگرم و ئەینەمە سەرچاو، بەڵام ئەگەر زەحمەت نەبوو، ناوی فەرهەنگەکانم بۆ بنووسە. دیسانەوە سپاس!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڵێ بەسەر چاو. فەرھەنگە پزیشکییەکان ئەمانەن:
  • فەرھنگی پزیشکی دەوەن
  • MEDICAL DICTIONARY (English - Arabic - Kurdish, Including About 12000 Medical Terms)
--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]