شەتڕەنج دۆت کۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەتڕەنج دۆت کۆم (بە ئینگلیزی: chess.com) ماڵپەڕێکی شەتڕەنجی ئینتەرنێتە و تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. ھەروەھا ئەو کۆمپانیاییەی کە بەڕێوەی دەبات ھەمان ناوی ھەیە. بەپێی ڕیزبەندی ماڵپەڕەکانی ئەلێکسا، ماڵپەڕی "شەتڕەنج دۆت کۆم" زۆرترین سەردانیکەری ماڵپەڕی شەترەنجە لەسەر ئینتەرنێت. مۆدێلێکی بازرگانی "فریمیۆم" بەکاردەھێنێت، بەم شێوەیە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ماڵپەڕەکە بەخۆڕاییە بۆ بەکارھێنەران، بەڵام بۆ تایبەتمەندی زیاتر دەبێت پارە بدرێت.[١] بەکارھێنەران دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین و لایڤ لەگەڵ یەکتر یاری شەترەنج بکەن، (تەواوی یارییەکە لە یەک دانیشتندا ئەنجام دەدرێت) یان بە نۆرە (ھەر جوڵەیەکی یاریزانێک دەتوانێت لە خولەکێکەوە تا چەند ھەفتەیەک بخایەنێت). ھەروەھا دەتوانیت یاری لەگەڵ کۆمپیتەر بکەیت. ماڵپەڕەکە سیاسەتێکی توند لە دژی ئەو کەسانە جێبەجێ دەکات کە لە یارییەکەدا فێڵ دەکەن و کۆمپیوتەر بەکاردەھێنن بۆ یاریکردن لەگەڵ کەسانی دیکە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لیستی ڕەشیان بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە فێڵکردنە کۆکردۆتەوە. ھەروەھا کۆمپانیاکە ماڵپەڕی chesskid.com بەڕێوەدەبات کە بۆ بەکارھێنەرانی تەمەن ١٣ ساڵ و کەمترە و پاڵەوانێتییە ئۆنلاینەکانیان لەلایەن فیدراسیۆنی شەترەنجی ئەمریکاوە دانپێدانراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Chess.com: A Social Networking Site For...Well You Can Probably Guess". TechCrunch. 2007-07-08. Archived from the original on 2021-11-20. Retrieved 2013-11-30.