مەقامی ئەڵڵاوەیسی
ڕواڵەت
(لە شێوازی ئەڵاوەیسیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
مەقامی ئەڵڵاوەیسی یان شێوازی ئەڵاوەیسی یەکێک لە شێواز و چەمکەکانی مۆسیقای کوردییە، کە ھەم لە ئامێرژەنین و ھەم لە ئاوازدا (مەقامبێژی یان مەقامچڕین) بە کار دەبرێت. ھەر وەھا دەکرێت وەکوو یەکێک لە بنەما تێۆرییەکانی مۆسیقای کوردی ھەژمار بکرێت.
ئەم مەقامە زۆرتر لە ناوچەی گەرمیانی باشووری کوردستان باوە. ئەم مەقامە ھەروەھا لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتیش دا دەچرێت (لە ناو مەقامەکانی یارسان دا مەقامێ ھەیە بە ناو مەقامی ھیجرانی کە زۆر نزیکی ئەم شێوازەیە).
بەکارھێنان
[دەستکاری]چونکە مەقامی ئەڵڵاوەیسی شێوازێکی کوردییە، ھەر بەم بۆنەوە ئەم شێوازە تەنیا لە مۆسیقای کوردیدا دەبێژرێت. لە ناو مەقامبێژەکانی کورددا، دەکرێت ئەمانە بە بەکارھێنەریی شێوازەکە دابنرێن:
- عەلی مەردان، بۆ یەکەم جار لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا وتوویەتی بەدوای ئەم مەقامەدا گۆرانیی ڕاستەی خەیابانی لەسەر پەیژەی مەقامی ڕاست وتووە.
- شوکرێ خەیات
- محەممەد ساڵح دیلان
- حەسەن گەرمیانی
نموونەی کێشی ئازادی ئەڵڵاوەیسی
[دەستکاری]- محەممەد ساڵح دیلان، لەسەر پلەی دەنگی لا.
- حەسەن گەرمیانی، لەسەر پلەی دەنگی دۆ.
نموونەی تاکژەنیی ئەڵڵاوەیسی
[دەستکاری]- فەرھاد ساڵح بە ڤایۆلین، لەسەر پلەی دەنگی سۆل.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |