شێخ حسامەدین نەقشبەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێخ محەممەدعەلی ناسراو بە شێخ حسامەدین (١٨٦١، تەوێڵە - ١٩٣٩، باخەکۆن) کوڕی گەورەی شێخ محەممەدی بەھائەدین کوڕی شێخ عوسمان سیراجەدینی یەکەمی تەریقەتی نەقشبەندییە. دایکی تەیبە خاتوونە کە لە بنەماڵەی مەلا ئەبووبەکری چۆڕییە. لە منداڵیدا لە تورجان وانەی ئایینی دەخوێنێت و لای شێخ بەھائەدین فێری عیرفان و دین دەبێت. ساڵی ١٨٨١ پاش مەرگی شێخ بەھائەدین زۆربەی خلیفەکانی شێخ سیراجەدین و شێخ بەھائەدین وەک جێنشین لەگەڵیدا بەیعەت دەکەن و شێخ حسامەدین دەگەڕێتەوە بۆ تەوێڵە و لەوێ ڕێبەرایەتی تەریقەتی نەقشبەندی لە ھەوراماندا دەکات.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]