شۆن مایکڵز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆن مایکڵز

لەدایکبوون۲۲ی تەممووزی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
شاری چاندلەر لە ئەریزۆنا
ناوەکانی ترشۆن مایکڵز، سێن مایکڵز
باڵا١٨٨ سانتیمەتر
ھاوسەرڕێبێکا کورچی
مناڵ(ەکان)٢
خزمەکانمات بێنتلی (ئامۆزا)


مایکڵ شۆن ھیکنبوتم (بە ئینگلیزی: Michael Shawn Hickenbottom؛ لەدایکبووی ۲۲ی تەممووزی ١٩٦٥) زۆرانبازی پیشەگەر، ئەکتەر و پێشکەشکارێکی ئەمریکییە. باشتر بە ناوی ئەڵقەیی شۆن مایکڵز ناسراوە، بە یەکێک لە گەورەترین زۆرانبازە پیشەگەرەکانی مێژوو دادەنرێت، بە نازناوی «کیدی دڵشکاو» ناسراوە.

شۆن بەردەوام بۆ WWE زۆرانبازی دەکرد، کە پێشتر لە فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی WWF بوو، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ بریندار بوو، لە زۆرانبازی خانەنشینکرا. بۆ دوو ساڵی داھاتوو لە ڕۆڵی زۆرانبازی نەکردندا دووبارە یاریی کرد، وە گەڕایەوە بۆ ناو ئەڵقەی زۆرانبازی، یارییەکی لە ئەکادیمیای زۆرانبازیی تێکساس TWA لە ساڵی ٢٠٠٠ کرد. شۆن لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری زۆرانبازی خۆی لەگەڵ WWE کردەوە، وە لە ساڵی ٢٠١٠ بە شێوەیەکی ڕەسمی خانەنشین کرا، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ وەک ڕاھێنەر دیاری بکرێت. شۆن پاڵەوانێکی چوار جارەی جیھانە، سێ جار پاڵەوانی WWF بووە، وە جارێکیش پاڵەوانی کێشی جیھانی WWE بووە. ھەروەھا دوو جار براوەی ڕۆیاڵ ڕومبلە (یەکەم پیاوە کە یارییەکە بباتەوە وەک یەکەم بەشداربوو)، وە یەکەم پاڵەوانی WWFی گراندسلام و چوارەمین پاڵەوانی تاجی سیانی WWF.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

شۆن لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٦٥ لە شاری چاندلەر لە ئەریزۆنا لە دایک بووە.[١][٢][٢] دواھەمینی چوار منداڵە لە خێزانەکەیان، «ڕاندی و سکۆت و شاری شری برا گەورەکەی»، شۆن لە خێزانێکی سەربازیدا گەورە بووە، وە بەشێکی کورتی ساڵانەی سەرەتایی لە ناوچەی ڕیدینگ، بێرکشار لە ئینگلتەرا بەسەر بردوە،[١][٢] بەڵام لە سان ئەنتۆنیۆی تەکساس گەورە بووە، ھەر بە منداڵی شۆن حەزی لە ناوی مایکڵ نەبوو، بۆیە خێزان و ھاوڕێکانی تەنھا پێیان دەگوت شۆن.[٣] لەو کاتەوە بە شۆن ناونرا، لەو کاتەوەی باوکی لە سەربازیدا بوو، زۆر جار پێیان دەوت ھیکنبوتوم.[٣] شۆن دەیزانی کە لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا ویستویەتی ببێتە زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ، وە گوتی ڕۆتینێکی زۆرانبازی لە نمایشە بەھرەی ئامادەیییەکەیدا ئەنجام داوە.[٢] شۆن پێشتر وەرزشکار بوو لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاریکردنی تۆپی پێ کرد،[٤] شۆن یاریزانی بەرگری کار بوو لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕاندۆلف لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ڕاندۆلف و لە کۆتاییدا بوو بە کاپتنی تیمی تۆپی پێ.[٥][٦] شۆن دوای ئەوەی لە زانکۆی ویلایەتی باشوری ڕۆژئاوای تەکساس لە شاری سان مارکۆسی ویلایەتی تەکساس بەشداری کرد، بەڵام ھەر زوو زانی کە ژیانی کۆلێژ بۆ ئەو نییە پاشان دەستی کرد بە گەڕان بەدوای پیشەیەک لە زۆرانبازی پیشەییدا. شۆن یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ تێرێسا ود کرد، ھەر زوو بە جیابوونەوەیەک کۆتایی ھات، لەگەڵ ڕێبێکا کورچی کە کچێکی پێشووی WCW Nitro کە بە (ویزپە) ناسراوە، لە ٣١ی ئازاری ١٩٩٩ لە پەرستگەی زەماوەندی گرەیسلاند لە لاس ڤێگاسی نێڤادا ھاوسەرگیری کرد. کامیرۆن کادی کوڕیان لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ لە دایک بووە، وە کچێکشیان لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٤ لەدایکبووە.[٧]

پیشەی زۆرانبازی[دەستکاری]

شۆن دەستی کرد بە مەشقکردن لەژێر زۆرانبازە پیشەگەرەکانی مەکسیکی «جۆزێ لۆتەریۆ» لە ماوەی مەشقەکەیدا شۆن ناوی ئەڵقەیەکەی بە ناوی شاون مایکلزەوە ھەڵگیرا.[٨] دوای مەشقکردنی لەگەڵ لۆتەریۆ لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٤ لە ناوچەی زۆرانبازیی نیشتمانی NWA دەرکەوت. نمایشی مایکڵز لە یەکەم یاریدا سەرنجی زۆر زۆرانبازی ڕاکێشا، لەوانە تێری تەیلەر. لە کانونی دووەمی ١٩٨٥ لە پاڵەوانێتی پۆلی جیھانی WCCW لە ناوچەی NWA لە شاری دالاسی تەکساس بوو، وە لە نیسانی ١٩٨٥ مایکڵز بۆ کاری زۆرانبازی بۆ ناوچەکانی تری NWA لە شاری کانساس بەناوی زۆرانبازی ویلایەتە ناوەندییەکان چوو. مایکڵز یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە ئاستی نەتەوەییدا کرد، وەک شۆن مایکڵز لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە کۆمەڵەی زۆرانبازی ئەمریکی AWA لە سەرکەوتنێک بەسەر بوداخاندا لە ESPN دەرکەوت، مایکڵز جارێکی تر لەگەڵ مارتی جانتی لە تیمێکدا بوو، وەک تیمی «میدنایت ڕۆکز ڕاکەرانی نیوەشەو» پاڵەوانییەتی تاگی جیھانی AWAیان بردەوە. لە ساڵی ١٩٨٧ مایکڵز بە بەرزکردنەوەیەکی ڕکابەری ئیمزای لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی WWF کرد. دوو ھەفتە دواتر لە WWF دەرکرا، بەھۆی ڕووداوێکی ھەڵە (تێگەیشتنێکی خراپ، بەپێی ژیاننامەی مایکڵز). پاشان بۆ AWA گەرایەوە، لەوێ بۆ جاری دووەم نازناوەکانی تیمی تاگی AWA بردەوە، بەڵام دوای ساڵێک دووبارە لەلایەن WWF گرێبەستی واژوو کردەوە. لە مانگی ٣ی حوزەیرانی ڕاودا مایکڵزدا گەڕایەوە بۆ تەلەفزیۆنی WWE دوای ١٨ مانگ لە ئامادەنەبوون کاتێک کێڤن ناش وەک ئەندامێکی نوێی ڕیزکردنی جیھانی nWo ڕایگەیاندرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا (Michaels & Feigenbaum 2005, pp. 12–13)
  2. ^ ئ ا ب پ Milner, John; Jason Clevett (March 12, 2005). "Slam! Sports biography". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved July 10, 2007.
  3. ^ ئ ا (Michaels & Feigenbaum 2005, pp. 18–19)
  4. ^ "Professional wrestler visits former base school, home".
  5. ^ "Shawn Michaels' WWE Hall of Fame Profile". World Wrestling Entertainment. Retrieved March 31, 2011.
  6. ^ (Michaels & Feigenbaum 2005, p. 30)
  7. ^ Milner, John M.; Jaya Roopansingh. "Matt Bentley". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved October 27, 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Roopansingh, Jaya. "Shawn Michaels, still the show-stopper". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved March 29, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]