شوکریە ئەسیل

شوکریە ئەسیل چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] لە لە ساڵی ٢٠١٢ بووبە سەرۆکی بەشی زانیاری و کەلتووری ھەرێمی باغلان.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠١٠، بەھۆی چالاکییەکانیەوە ئەوا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.
چالاکییەکان
[دەستکاری]ساڵی ٢٠٠٩ توانی کەیسی سێ ژنە مامۆستای دەرکراو بباتەوە، کاتێک لەکارەکانیان دەرکرابوون بەھۆی بڵاوبوونەوەی زانیاری نادرووست دەربارەیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان.[٢] شوکریە لەکەیسێکی دیکەیدا توانی کچێک بگەڕێنێتەوە ناو ماڵەکەی، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر دەستدرێژی سێکسی لەلایەن بنەماڵەکەی حاشای لێکرابوو.[٢]
لە کارەکانی دیکەی بۆ ژنان، درووستکردنی تۆڕێکی تایبەتبوو بەژنان کە کاری دەکرد بۆ زامنکردنی مافی شووفێری و زیادکردنی ھەلی خوێندنی کچان.[٤] بەھۆی چالاکییەکانیەوە ئەوا دووچاری ھەڕەشەبووەتەوە،[٥] زیاتر لە جارێکیش ناونیشانی ماڵەوەیانی گۆڕیوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ 2010 International Women of Courage Award
- ^ ئ ا ب AWIU " afghanistan shukria asil
- ^ «United Nations Assistance Mission in Afghanistan». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا U.S. Recognizes Afghans, Iranian As Among 'International Women Of Courage'
- ^ 2010 International Women of Courage Award Winners Bios ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی awiu، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.