شانەی گرێدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شانەی گرێدەر یان بەستەرەشانە جۆرێک لە شانەی ژیناسییە، کە شانەکانی تر پشتیوانی دەکات یان پێکەوە دەیان لکێنێت یان لە یەکتر جیایان دەکات. شانەی گرێدەر یەکێکە لە چوار شانەی سەرەکیی لەش (شانەی پۆشەر، شانەی ماسوولکەیی و شانەی دەماری). وا بڕوا کراوە کە ١٠٪ خەڵک تووشی جۆرێک لە گرفتی شانەی گرێدەرن.[١] بەستەرە شانە زۆرترین و ھەمە جۆرترین شانەن، کە ئێسک، کرکراگە، ژێ، چەوریە شانەکان و خوێن دەگرێتەوە. وە بەوەش جیا دەکرێنەوە کە خانەکانیان لە بڕێکی گەورەی ماددەی نێوان خانەکاندا نقووم بوون کە بە نێوانە ماددە ناودەبردرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی زیندەزانیی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی