شانشینی ناپۆلی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| شانشینی ناپۆلی | |
|---|---|
| دامەزران | ٣٠ی ئازاری ١٢٨٢ |
| ناسناوی خەڵک | napolitano، napolitana، itáliai |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | King of Naples |
| کیشوەر | ئەورووپا |
| پایتەخت | ناپۆلی |
| پۆتانی شوێن | ٤٠°٤٩′٤٨″N ١٤°١٥′٠″E |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتی ڕەھا |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | King of Naples |
| دراو | Neapolitan piastra، Neapolitan lira |
| خاوەنی | Ospedale L'Albergo Reale dei Poveri |
| لە دوای | Kingdom of the Two Sicilies، Kingdom of Naples |
| زمانەکان | زمانی فەڕەنسی، زمانی ئیتاڵی |
| کۆتاییھاتن | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٨١٦ |
| ئایینی فەرمی | کڵێسای کاتۆلیک |
![]() | |
شانشینی ناپۆلی (بە ئیتاڵی: Regno di Napoli) شانشینێکە لە بەشی باشووری نیمچە دوورگەی ئیتاڵیا سەریھەڵدا، و ئەوە بوو کە لە شانشینی کۆنی سیسیلیا مابووەوە دوای جیابوونەوەی دوورگەی سیسیلیا لە ئەنجامی یاخیبوونی ڤێسپێرەکانی سیسیلیا لە ساڵی ١٢٨٢. لەلایەن ھاوچەرخەکانییەوە بە شانشینی سیسیلیا ناسرابوو، لەکاتێکدا ناونرا شانشینی ناپۆلی بۆ جیاکردنەوەی لە سیستمی سیاسی سیسیلیا. لە زۆربەی ماوەی فەرمانڕەوایەتیدا، دەسەڵاتەکەی لەنێوان بنەماڵە فەڕەنسییەکان و ئەراگۆن/ئیسپانیا کێبڕکێی لەسەر بوو. لە ساڵی ١٨١٦دا جارێکی دیکە لەگەڵ دوورگەی سیسیلیا تێکەڵ بووەوە و شانشینی دوو سیسیلیای پێکھێنا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Encyclopedia of the Age of Political Revolutions and New Ideologies, 1760-1815: Volume 1. Greenwood. ٢٠٠٧. لاپەڕە ٤٩٥. ژپنک ٩٧٨-٠٣١٣٣٣٤٤٦٧.
- دەروازەی مەسیحییەت
- دەروازەی سەدەکانی ناوین
- دەروازەی ئیتاڵیا
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی پاشایەتی
- دەروازەی مێژوو
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شانشینی ناپۆلی تێدایە.
