شەزام! (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شازام! (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
shazam!
شازام!
دەرھێنەردەیڤد ساندبێرگ
سەرچاوەی چیڕۆککەسایەتی خەیاڵی دیسی کۆمیکس
مۆسیقابینجامین والفیشچ
وێنەگری سینەماییماکسیم ئەلیکساندەر
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (تۆتینتۆ کەنەدا)
٥ی نیسانی ٢٠١٩ ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١٣٢ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠-١٠٠
داھات٣٦٤٫٣

شازام فیلمێکی ئەمریکی سوپەر پاڵەوانە، کە لەلایەن کۆمپانیای دی سی کۆمیک بەرھەم ھێنراوە، وە فیلمکە سەر بە جیھانی دی–سییە، لەلایەن دەیڤد ساندربێرگەوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە وە کاری سیناریۆی لەلایەن ھێنری گایدنەوە بۆ ئەنجامدراوە. و ئەکتەران زیکاری لیفی و مارک سترۆنگ و ئاشەر ئەنجل و جاک دیلان ڕۆلی سەرەکیان تێدا بینیوە. وێنەگرتنی فیلمەکە زۆر زوو دەستی بەکارەکانی کرا، بەڵام بەھۆی کێشەی دارایەوە بۆ چەندین ساڵ کارەکانی وەستێنرا، شایەنی باسە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ھەزار سەرەتا دەست بە کارەکانی کرا و دووبارە لە ساڵی ٢٠٠٨ چووە بواری بەرھەم ھێنانەوە وە ئەکتەری بەناوبانگ دوەین جانسن یەکێک بوو لە ئەکتەرە ھەڵبژێراوەکان بەڵام دووبارە ئەو کارە شکستی ھێنا، تا لە ساڵی ٢٠١٤ وارنەر بروس وێنەگرتنی فیلمەکەی ڕاگەیاند لە تۆرینتۆ و ئۆنتایۆ، وە دواجار لە ساڵێ ٢٠١٩ لە سینەماکان بڵاوکرایەوە.

ئەکتەرە سەرەکیەکان[دەستکاری]

چیرۆک[دەستکاری]

پاڵەوانێک لە ناخی ھەمووماندا ھەیە، بەڵام بڕێک جادووی پێویستە تا بێتە دەرەوە. دوای ئەوەی منداڵێک لە دووری دایکی پەروەردە دەبێت و ھیچ خەونێکی پاڵەوان لە ناخیدا نیە تەنھا ئەوەی دەوێت بە دایکی شاد بێتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی خاوەنی دڵێکی پاکە پارێزەری گەردوون کە جادووگەرێکە ھێزەکەی خۆی دەداتێ بۆ زەوی بپارێزێت لە خراپەکاران دەبێت شازەم بتوانێت زەوی بپارێزێت یان دوای خەونەکەی دەکەوێت؟ ئەمە چیرۆکی (بیڵی باتسۆن)ە، منداڵێکی چواردەساڵە کە بە بەکارھێنانی وشەی شازەم دەگۆڕێت بۆ پاڵەوانێک و تووشی ڕووداوی سەرنجڕاکێش دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]