سەڵاح نەجمەدین
سەڵاح نەجمەدین | |
|---|---|
| لەدایکبووی | ٧ی ئابی ١٩٦٠ ھەولێر، کوردستان، عێراق |
| چەشنەکان | |
| پیشە(کان) |
|
| ئامێرەکان | |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧١–ئێستا |
| ئەندامانی پێشوو |
|
سەڵاح نەجمەدین (لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٦٠) گۆرانیبێژێکی کوردی لەدایکبووی شاری ھەولێرە. بە ستایلەکانی جاز و بلووز ناسراوە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]سەڵاح نەجمەدین لە ٨ی تەممووزی ١٩٦٠ لە ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧١دا دەستیکردووە بە کارە ھونەرییەکانی، و یەکەم گۆرانیشی لە ساڵی ١٩٧٢ تۆمارکردووە لە ئێزگە و تەلەڤیزیۆنی بەغدا بە ناوی «تەنکە». لە ساڵی ١٩٧٨دا، لەگەڵ ڕزگار خۆشناو تیپی مۆسیقای شیلانیان دامەزراندووە، و یەکەم کاسێتی لەگەڵ ئەو تیپەدا بڵاوکردووەتەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٠دا، لە تیپەکە دابڕاوە، و ساڵی ١٩٨١ بە سەرپەرشتیی خۆی تیپی مۆسیقای ئەژینی دامەزراندووە، و لەگەڵ ئەم تیپەدا دووەم کاسێتی تۆمارکردووە. لە ساڵی ١٩٨٦دا، سەڵاح نەجمەدین بەھۆی گەشتکردنی بۆ ئەورووپاوە وازی لە کارە ھونەرییەکانی ھێنا تاکوو ساڵی ١٩٩٠ەکان، کە گەڕایەوە و چەند کاسێتێکی تۆمارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩دا، کاسێتێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە چەند گۆرانییەکی نوێکراوەی خۆی تێدا بوو لەگەڵ چەند گۆرانییەکی نوێدا. منداڵەکانیشی وەک خۆی خەریکی کاری ھونەرین.[١][٢]